هاولاَتی به‌ڕێز.. بوَ پاراستنی خوَت‌و جگه‌رگوَشه‌كه‌ت له نه‌خوَشی گرانه‌تا تكایه په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بكه:
* ئاوی بیر‌و كارێزه‌كان ڕه‌نگه به چاو پاك دیاربن به‌لاَم هه‌رگیز به‌كاری نه‌هێنیت بۆ خواردنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌باشی بیكولێَنیت.
* ئاوی بیر‌و كانیاوه‌كان ڕه‌نگه به‌میكرۆبی گرانه‌تا ئالوده بووبن بۆیه نابێت ڕاسته‌وخوَ به‌كاری بهێنیت بۆ خواردنه‌وه یان قاپ شتن به رله‌وه‌ی بیكوڵێنیت یان كلوَری تێبكه‌ی.
* تكایه مادده‌ی كلۆر ڕاسته‌وخۆ مه‌كه‌ره ناو ئاوی بیره‌وه بوَ پاككردنه‌وه‌ی به‌ڵكو پێویسته ئاوی بیره‌كه بكه‌یته ته‌نكیه‌كه‌وه‌و پاشان كلوَری تێبكه‌ی.
* بوَ خوَپاراستنت له نه‌خوَشی گرانه‌تا تكایه ئاوی خواردنه‌وه به‌باشی بكوڵێنه.
* ئه‌و كاتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی تكایه ته‌نها ئاوی بووتڵكراو به‌كار بهێنه بوَخوارنه‌وه.
* ئاوی بیره‌كان ته‌نانه‌ت بوَ شتنی قاپ‌و قاچاغیش به‌كار مه‌هێنه ئه‌گه‌ر كلوَرت تێ نه‌كردبوو.
* خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی ده‌ست گێڕو سه‌ر دانه‌پوَشراو ڕه‌نگه دووچاری نه‌خوَشی گرانه‌تامان بكات بوَیه پێویسته هه‌میشه به‌دووربین لێی.
* ده‌ست شتن له دوای ئاوده‌ست‌و له‌پێش نان خواردن ڕێگایه‌كی كاریگه‌ره بۆ خوَپاراستن له گرانه‌تا.
* میوه‌و سه‌وزه‌ی نه‌شوَراوه ڕه‌نگه دووچاری نه‌خوَشی گرانه‌تامان بكات بۆیه پێویسته به‌ر له خواردنی به‌باشی بیشوَینه‌وه.
1. هاولاَتیانی به‌ڕێز ، تكایه ئاوی كانی و ڕوبار و بیره‌كان به‌كارمه‌هێنن بۆ خواردنه‌وه چونكه خاوێن نیه .
2. هاولاَتیانی خۆشه‌ویست ، باشتر وایه په‌رداخ و كه‌وچك و خاولی یه‌كتر به‌كارنه‌هێنیت .
3. هاولاَتی ئازیز ، خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراوی ده‌ست گێڕو عه‌ره‌بانه‌كان توشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ت ده‌كات ، تكایه به‌هیچ جۆرێك به‌كاری مه‌هێنه .
4. هاولاَتی ئازیز ، له‌و شوێنانه‌ی كه ئاوی پڕوَژه‌ی لێ نی یه تكایه مادده‌ی كلور به‌كار بهێنه، یه‌ك ده‌نك حه‌ب بوَ 20 لیتر ئاو به‌كاردێت یان ئاوه‌كه به‌باشی بكوڵێنه .
5. هاولاَتیانی خۆشه‌ویست ، پێویسته منداڵه‌كانیشت فێر بكه‌یت دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه له ئاوده‌ست و پێش نان خواردن ده‌سته‌كانیان به ئاو‌و سابون جوان بشۆن .
6. هاولاَتی ئازیز ، پێویسته بابه‌ته خوارده‌مه‌نی یه‌كان هه‌میشه له‌شوێنی ساردا هه‌ڵبگیرێت به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا.
7. هاولاَتیانی خۆشه‌ویست ، له‌كاتی سكچوون و ڕشانه‌وه‌دا ، به‌زووترین كات سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه.
8. هاولاَتی ئازیز ،له‌كاتی سكچوون و ڕشانه‌وه‌دا تائه‌و ئه‌كاته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نیته نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی ، گیراوه‌ی (دكسترۆلایت )ی بۆ به‌كاربهێنه .
9. له‌ناوبردنی مێش و مێشوله، یارمه‌تی ده‌رێكی باشن بۆ ڕێگاگرتن له‌بلاَوبوونه‌وه‌ی گرانه‌تا.
10. پاشه‌ڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌خۆت دوربخه‌ره‌وه، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی گرانه‌تایه.
11. كاتێك نیشانه‌كانی ( تا ، له‌رز ، ئاره‌قكردنه‌وه ) ده‌ركه‌وتن . سه‌ردانی پزیشك بكه.
12. بوونی بیری ئاوی خواردنه‌وه وه بیری پیســـایی له‌ناو یه‌ك خانوودا مه‌ترسی تووش بوون به‌گرانه‌تا زیاتر زیاد ده‌كات.
13. ئاژه‌ڵ له‌سه‌رچاوه ئاوییه‌كان دووربخه‌ره‌وه.