هاوولاَتی به‌ڕێز:
كاتێك داوا ده‌كه‌یت بۆ پێدانی پاسپۆرتی جۆری (G) پێویسته ئه‌م ڕێنمایانه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ بكه‌یت.
1- یه‌ك فایل + عه‌ریزه‌ی داواكاری + فۆڕمی پاسپۆرتی ( G ) لای عه‌ریزه نووسه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
2- چوار وێنه ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (كاربایی پشتی سپی ، ڕوپێوی 6×4 سم بێت.
3- كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی به‌ڵگه نامه‌كانی وه‌ك ( ناسنامه‌ی باری شارستانییه‌تی ، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ، كۆبۆنی خۆراكی نۆێ ) + 1 ئه‌صڵی یه‌كان .
4- ئه‌گه‌ر داواكاری پاسپۆرت ته‌مه‌نی له خوار (18) ساڵه‌وه بوو ، ده‌بێت كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی به‌ڵگه نامه‌كانی باوكی هاوپێچ بكات.
5- ئه‌گه‌ر داواكاری پاسپۆرت شووی كردبوو ، پێویسته كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی هاوسه‌ره‌كه‌ی هاوپێچ بكات ، ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن بوو پێویسته كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی به‌ڵگه نامه‌كانی ( وه‌لی امر ) ی هاوپێچ بكات.
6- بۆ ژن و كچ كه‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو ( 45 ) ساڵه‌وه بێت پێویست به به ڵگه‌نامه‌ی ( وه‌لی امر ) ناكات.
7- پێویسته مێژووی ده‌رچوونی باری شارستانی له ( 10 ) ساڵ زیاتر نه‌بێت و وێنه‌ی هه‌ڵگری ناسنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت ، به هیچ جۆرێك كار به‌و ناسنامانه ناكرێت كه وێنه‌ی له‌سه‌ر نیه.
8- ئه‌گه‌ر داواكاری پاسپۆرت ته‌مه‌نی له ( 6 ) ساڵ زیاتر بوو ، پێویسته خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت ، كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی به‌ڵگه نامه‌كانی هاوپێچ بكات ، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له خوار ( 6 ) ساڵه‌وه بێت ، پێویسته كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی باوكی هاوپێچ بكات.
9- ئه‌گه‌ر داواكاری پاسپۆرت هه‌ر پاسپۆرتێكی تری عێراقی هه‌بوو پێویسته بیگێڕێته‌وه ، به چێچه‌وانه‌وه به‌ر پرسیار ده‌بیًت له ڕووی یاسایی یه‌وه .
10- بۆ فه‌رمانبه‌ران ، پێویسته پشگیری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بهێنێت كه كاری لێ ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ هاوپێچ كردنی فه‌رمانی وه‌زاری .
11- بۆ هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی گشتی پێویسته نووسراوی ( ڕه‌زامه‌ندی ) له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه تییه گشتیه‌كانیان بهێنن.
12- چه‌كی باوه‌ڕ پێكراو به‌بڕی ( 30000 ) ته‌نها سی هه‌زار دینار چاپی نوێ ی عێراقی ، كه ئێستا له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ماندا یه،ده‌بێت ئه‌صڵی كۆپی یه‌كه‌ی ، هاوپێچ بكات.
13- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی بانگهێشنامه‌یان نه‌بێت نه‌بێت سپێڵی ناوه‌كه‌یان به‌زمانی ئینگلیزی وه‌ر ناگیرێً ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌غداد سپێڵی ستانداریان بۆ هه‌موو ناوێك داناوه ، ته‌نها سپێڵی ناو به زمانی ئینگلیزی له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێت كه خاوه‌نی بانگهێشتنامه‌ن .
14- داواكاری پاسپۆرت ده‌بێت له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواكاری پاسپۆرت نازناوه‌كه‌ی بنوسێت ، ئه‌گه‌ر نازناوی نه‌بوو ده‌بێت له شوێنی ئه‌وه ناوی چواره‌می بنووسێت.
تێبینی :
* هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه داواكراوه پێویسته كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی هاوپێچ بكرێت.
* بوونی هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك له‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌ر فۆڕمی داواكاری پاسپۆرت داواكراوه ده‌بێته هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاری پێدانی پاسپۆرته‌كه‌ت ، به چێچه‌وانه‌وه خۆت به‌ر پرسیار ده‌بیت.
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاسپۆرتی جۆری (G) له به‌غداد ده‌كرێت ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی پابه‌ند نیه به‌ماوه‌ی دیاری كراوه‌وه و به‌په‌له جێ به‌جێ بوونی كاره‌كه‌ت ، واتا كاتی جێبه‌جێ بوونی كاره‌كه‌ت دیاری كرا‌و نیه.
شوێنی ئێستای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان:
بینای پێشووی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه/ ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مافی مرۆڤ / خوار به‌نزینخانه‌ی بینایی.
• ژماره‌ی ته‌له فۆنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان
3193814 یان 3193815 یان 3193816
یان ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م (Email ) ه وه هه‌ر پێشنیار‌و داواكاری یه‌كتان هه یه له‌سه‌ر پاسپۆت .ئه‌توانن بۆمانی بنێرن.
Sulaimany passport@yahoo.com