بۆ به‌شداریی كردن له‌و خوله جیهانیه‌دا كه بڕیاره جامی جیهانی ڤیڤا بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی رێكبخات كه وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نیه .به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌زمڕ سپۆرت ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 29/6/2008 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌قڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون به‌ڕێكه‌وتن تا له‌وێوه به‌ره‌و شاری ستۆكهۆڵمی سوید به‌ڕێبكه‌ون . سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵبژارده‌كه زۆربه‌ی یاریزانه به‌تواناكانی كوردستانی له‌خۆ نه‌گرتووه بۆیه هه‌ربه‌گه‌یشتنیان بۆ سوید كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه. جامی جیهانی ڤیڤا خولێكی جیهانی به‌دووساڵ جارێك بۆ ئه‌و گه‌لانه رێكده‌خات كه وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نیه ، ئه‌مساڵ پێشبڕكێكه له‌رۆژانی 7-13/7/2008له‌شاری بالیڤارێی سوید ده‌ستپێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ی ( سریان و پادۆنیا له‌ئیتالیا و پرۆڤێنس له‌فه‌ره‌نسا و سامیلاند له‌سوید و كوردستان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن ، یاری كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ش به‌یاریه‌كی نێَوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و سامیلاند رۆژی 7/7/2008 ده‌ست پێده‌كات .