بۆ ده‌ستكردن به‌پلانی پراكتیكی و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رۆژی یه‌ك شه‌ممه 11 / 5 / 2008 له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی، 2008 لیژنه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی دوا راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر كاروبه‌رنامه‌ی لیژنه‌كه بۆ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی خسته‌ڕوو، له‌راپۆرته‌كه‌دا پێشنیار كرا ئه‌و دوولیژنه‌یه‌ی پێشوو كه‌پێكهاتبوو له‌لیژنه‌ی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی زانا محمه‌د ساڵح قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و لیژنه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال عه‌لی عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و له‌جێگه‌ی لیژنه‌ی باڵا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سه‌رزه‌وی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی و به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كان پێكبێت، لیژنه‌كه‌ش ژورێكی عه‌مه‌لیات پێكبهێنێت باره‌گاكه‌ی له‌ناو بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی باخچه‌كان له‌ناوپاركی ئازادی بێت و ستافێكی كارگێڕی و ژمێریاری و ئامار دروست بكرێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستیه‌كان . لیژنه‌ی ناوچه‌یی له قه‌زاكاندا به‌سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زاكه‌و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێبهێنرێت له‌گه‌ڵ ستافێكی ژمێریاریی بۆ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك . له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی پێشنیاری لیژنه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی په‌سه‌ندكردو داوایكرد هه‌رچی زوتره هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنرێت بۆ ده‌ستكردن به كاره‌كان ، هه‌روه‌ك ئه‌ركی تیمی لیژنه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن ، بۆ كاركدنیش ناوچه‌كان بكرێن به‌پێنج زۆنه‌وه‌و نوێنه‌ری ئه‌و پێنج زۆنه ده‌ستنیشان بكرێن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌ئێستاوه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و دیراسه‌ی ورد بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و چۆنێتی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی .هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی داوای له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرد كێشه‌ی كه‌می ئاو‌و نه‌خۆشیه په‌تاكان و هۆكاره‌كانی رێگرتن له‌و دوودیارده‌یه بكه‌نه ده‌ستپێكی كاره‌كانیان و له‌و خاڵه‌وه ده‌ست به‌داڕشتنی به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن .