سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌نه‌وای راگه‌یاند: پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵك له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌و پێویسته سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كانیش رێنمایی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ هه‌وادارانیان ده‌ربكه‌ن.كاوه عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رايگه‌یاند: پاراستنی سه‌روسامانی خه‌ڵك له كاتی خۆپیشانداندا و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌ڵك ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت، ئه‌وه‌شی كه بووه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌كمان ئیدانه‌ی بكه‌ین. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: پێموایه پێویسته هه‌موو قه‌واره سیاسیه‌كان چه‌ندین رێنمایی ده‌ربكه‌ن و ئاگاداری لایه‌نگرو ئه‌ندامان و هه‌وادارانی خۆیان بكه‌نه‌وه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ته‌حه‌روش بكه‌ن به‌خه‌ڵكه‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته ئاسایش و پۆلیس بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێت" .كاوه عه‌بدوڵا جه‌ختيشی له‌وه كرده‌وه كه له‌كاتێكدا هه‌ر لایه‌نێك به‌به‌ڵگه‌وه لایه‌نێكی تری ئیدانه كرد بدرێته دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بێت، به پێویستیشی زانی هه‌موان پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی و بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه .