پرۆژەی دانانی وێستگه‌یه‌کی دابه‌شکردنی کاره‌با له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان جێبەجێ دەکرێت.سمکۆ محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری کاره‌بای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند له‌سه‌ر بوجه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بای هه‌رێم به بڕی حه‌وت ملیار دینار وێستگه‌یه‌کی دابه‌شکردنی کاره‌با له قه‌زاکه داده‌نرێت‌و بڕیاره له‌ماوه‌ی 180 رۆژدا جێبه‌جێ بکرێت.به‌رێوه‌به‌ری کاره‌بای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان وتیشی: پرۆژەکە به بڕی حه‌وت ملیار دینار وێستگه‌یه‌ک دابه‌شکردنی کاره‌با له قه‌زی ده‌ربه‌ندیخان لە رۆژی یه‌کشه‌ممه‌وە چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.به‌رێوه‌به‌ری کاره‌بای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان روونیشیکرده‌وه که وێستگه‌که، کاره‌با له فیده‌ری 133 که‌یڤییه‌وه بۆ 11 ده‌گۆرێت‌و به پێنج فیده‌ر دابه‌شی ده‌کات و پرۆژەکەش دراوه‌ته کۆمپانیایه‌کی لۆکاڵی‌و ماوه‌ی ته‌واوبونیشی 180 رۆژه.