زیاتر له 20 رێکخراوی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له ژێرناوی (پرۆژه‌ی هۆشیاری ده‌نگده‌ر)، هه‌وڵ بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگای سلێمانی ده‌ده‌ن.له‌و باره‌یه‌وه (ئارام جه‌مال) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بە سایتی رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند:"ئێمه وه‌ک په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن کارده‌که‌ین بۆ توێژیه‌ک به‌ناوی توێژه‌ی فه‌یسی ده‌نگده‌ر، که تیایدا 20 رێکخراو به‌شداری ده‌کات، ئه‌م رێکخراوانه ده‌چنه زۆربه‌ی ناوچه‌و قه‌زاو ناحیه‌کان و هاوڵاتیان هۆشیار ده‌که‌نه‌وه سه‌باره‌ت به مافی ده‌نگده‌رو چۆنیه‌تی ده‌نگدان و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی که‌پێویسته هاوڵاتی بیزانێ، له‌رۆژی ده‌نگداندا ئێمه به‌ووردی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵیاندا قسه ده‌که‌ین و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یان بۆ روون ده‌که‌ینه‌وه".به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌وان له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌و سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هاوڵاتیانی ده‌نگده‌رو رۆژانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و بێلایه‌نانه چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنیان ده‌که‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش هاوڵاتیان به‌و ئاراسته‌یه‌دا نابه‌ن که ده‌نگ به قه‌واره‌و لیستێکی دیاریکراو بده‌ن.شایه‌نی باسه وا بڕیاره له 7ی ئاداری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ی سیاسی ناو عێراق خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.