بەهۆی گواستنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى بۆ بینایەکی نوێ، کارەکانی ئەو بەرێوەبەرایەتە داوا لە رۆژانی 4 تا 15ی ءەم مانگە، دەوەستێت. لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی گەیشتۆتە سایتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارى هاووڵاتیانى کردۆتەوە کە ڕۆژانى (4 تا 15 / 2/ 2010) بەهیچ جۆرێک سەردانى ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نەکەن، چونکە ئەوماوەیە تەرخان کراوە بۆ گواستنەوەى بینای بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ بیناى نوێ هەر لە ئاگاداری نامەکەدا هاوڵاتیان ئاگادارکراوەتەوە کە بینای نوێی بەرێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی دەکەوێتە ناو نەخۆشخانەى کۆنى شۆڕش ، لەپشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى.