له درێژه‌ى به‌رده‌وامیى هه‌ڵمه‌تى دابه‌شکردنى سوته‌مه‌نى به‌سه‌ر هاووڵاتیانى شارى سلێمانی دا؛ شه‌وی رابردوو به‌شه پسوڵه‌ى (8) به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى ناوجه‌رگه‌ى بازاڕى شارى سلێمانی دا دابه‌شکرا، چونکه دابه‌شکردنى نه‌وت به‌ڕۆژ له‌و گه‌ڕه‌کانه‌دا گرفت بۆهاووڵاتیان دروستده‌کات‌و ناتوانرێت به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى گه‌ڕه‌کەکانه‌وه سوته‌مه‌نى به‌شێوه‌یه‌کى دروست دابه‌شبکرێت.زانا محه‌مه‌د ساڵح قایمقامى قه‌زاى مه‌رکه‌زی سلێمانى ڕایگه‌یاند : ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌ى که ده‌گاته شارى سلێمانى‌و هه‌رێمى کوردستان-یش به‌شى هه‌موو هاووڵاتیانى شارى سلێمانى ناکا‌ت‌و به‌هۆى وه‌رزى سه‌رماو بارانه‌وه وه‌ک هاوکاریه‌ک بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا سوته‌مه‌نى له بازاڕى ڕه‌ش به‌نرخى بازرگانى بکڕدرێت‌و دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، چونکه له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان زیاد له هه‌موو کاتێک پێویستیان به بڕێکى زیاتر سوته‌مه‌نى ده‌بێت". هەروەها قایمقامى قه‌زاى مه‌رکه‌زی سلێمانى ڕاشیگه‌یاند دوابه‌دواى پسوڵه‌ى (8) پسوڵه‌ى (9) به‌سه‌رهاووڵاتیانى ناوشارى سلێمانى‌و ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانی-دا دابه‌شده‌کرێت‌و به‌هه‌مان نرخ ده‌بێت، به‌جۆرێک بۆ گه‌ڕه‌که‌کانى ناوشار بۆهه‌ر بەرمیلێک نەوت بڕی(38) هه‌زارو (500) دینار‌و بۆ قه‌زاوناحیه‌کان‌و شوێنه دورەده‌سته‌کانیش بۆهه‌ر به‌رمیلێک بڕى (39) هه‌زاردینار له‌به‌رامبه‌ردا له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، هه‌رخێزانێکیش بڕى(220) لیتر نه‌وتى پێده‌درێت.