ئه‌ندازیار کامه‌ران عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی گۆڕینی به‌شێک له دیزاینی پڕۆژه‌که و زیادکردنی چه‌ند به‌شێکی تر بۆ پڕۆژه‌که، هاوکات به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان پڕۆژه‌که له‌واده‌ی خۆی دواکەوت، وتیشی: ده‌بوا پڕۆژه‌که له مانگی 11ی 2009 دا ته‌واوببوایه، به‌ڵام ئه‌و هۆکارانه رێگربوون، ئێستاش به به‌رده‌وامی کار له‌پڕۆژه‌که‌دا ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکی به‌ناوبانگه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئێستا له 92% کاره‌کانی پرۆژەکە ته‌واوبوون به‌شێکی زۆر له‌شه‌قامه‌کانی پڕۆژه‌که قیر کراوه‌و به‌شی خواره‌وه‌ی پڕۆژه‌که هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو کراوه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ش ته‌نها قیرکردن و چه‌ندقۆناغێکی که‌می ماوه کەچاوه‌ڕوان ده‌کرێت له (20) رۆژی داهاتوودا هه‌مووکاره‌کانی پڕۆژه‌که ته‌واوبکرێت و به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی هاتووچۆی ئوتۆمبێلی تێدا بکرێتهوهپڕۆژهی ئه‌نده‌رپاسی شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی یه‌کێکه له پڕۆژه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی کەبه‌بڕی (10) ملیار‌و (761) ملیۆن و (777) هه‌زار دینار جێبه‌جێده‌کرێت و درێژی پڕۆژه‌که (707) مه‌تره و به‌دوو سایدی جیاواز دروست ده‌کرێت، پڕۆژه‌که له‌مانگی 8ی 2009 ده‌ست کراوه به‌کارکردن تێیدا.