بە ئامادەبوونی عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئەمین جێگری پارێزگاری سلێمانی ره‌زا محه‌مه‌د سدیق وه‌ک قایمقامی نوێی پێنجوێن دەستبەکاربوو.له‌ڕێوڕه‌سمێًکدا له‌هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی پێنجوێن کە رۆژی یەک شەممە 31/1/2010 به‌ئاماده‌بوونی‌عومه‌ر ئه‌حمه‌د جێگری پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵۆ مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی پێنجوێن و عه‌زیز مینه سۆفی قایمقامی پێشووی پێنجوێن و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و جه‌ماوه‌رێکی زۆر بەرێوەچوو، مه‌راسیمی ده‌ستبه‌کاربوونی ره‌زا محه‌مه‌د سدیق وه‌ک قایمقامی نوێی پێنجوێن سازکرا.هاوکات عومه‌ر ئه‌حمه‌د جێگری پارێزگاری سلێمانی وتی: ئه‌م ئاڵوگۆڕه ئیدارییه‌و هیچ کارێکی سیاسی له‌پشته‌وه نیه، بڕیاریشه ئه‌م گۆڕانکارییانه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کانیشدا ئه‌نجام بدرێن، پاشان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی پێنجوێن به‌ناوی دانیشتوانی قه‌زای پێنجوێنه‌وه به‌خێرهاتنی قایمقامی نوێی کرد‌و پشتیوانی مه‌ڵبه‌ندو هاووڵاتیانی پێنجوێنی بۆ دووپاتکرده‌وه.