English
| Arabic

دانا ئەحمەد مەجید دەستی لە پۆستی پارێزگار و ئەندامێتی ئەنجومەن و یەکێتی کێشایەوە

1/7/2010 5:32:13 AM
 

ئەمرۆ پێنچ شەممە 7/1/2010 دانا ئەحمەد مەجید پارێزگاری سلێمانی بەرەسمی دەستی لە پۆستی پارێزگار و ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکایەتی لیستی 109ی یەکێتی لەناو ئەنجومەن کێشایەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی کاوە عەبدوڵا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، دانا ئەحمەد مەجید هۆکاری داواکاریی خانەنشینکردن و دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار و ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگا لەوەدا خستەروو کە ئەم بریارەی لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی سلێمانی هەلومەرجە سیاسیەکەی ئێستای پارێزگای سلێمانییەو نایەوێت بەهۆی دەستگرتن بە کورسیی دەسەڵاتەوە، بەرژەوەندیی خەڵک دووچاری مەترسی ببێتەوە، داوای لێبووردنیشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کرد کە بەبێ وەرگرتنی رای ئەوان بریاری خانەنشینکردنی خۆی خستۆتەبەردەم سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، ئەوەشی نەشاردەوە کە دوور لە یاسا و رێنماییەکان دەستێوەردان لەکاروباری پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی حزبی و حکومی هەیە، هاوکات دانا ئەحمەد مەجید دوای زیاتر لە 30 ساڵ خەباتی نەبڕاوە لەناو ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بریاری دەستلەکێشانەوەی خۆی لە سەرجەم پۆست و ئیمتیازە حزبیەکانی خۆی لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند.

بۆ وردەکاریی زیاتر گۆشەی ریپۆرتاژ بخوێنەرەوە ........


 

 

 

 

بگه‌رێوه‌ «

Sulaymaniyah Governorate © 2006-2008 All Right Reserved