English
| Arabic

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری عیراق چاوی بە پارێزگاری سلێمانی کەوت

1/4/2010 10:33:10 PM
 

جەنراڵ تۆم ڤانداڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوەو دوانگۆڕانکاریە سیاسی و ئابوریەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
لەدیدارێکدا کەئەمڕۆ دووشەممە 4/1/2010 لەدیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، جەنراڵ ڤانداڵ ستایشی کاروپرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی کرد کەلەماوەی رابردوودا ئەنجامی داون و بەسیمای ناوچەکەوە دیارە، هاوکات گوێبیستی سەرنج و روونکردنەوەکانی پارێزگاری سلێمانیش بوو سەبارەت بەئامادەکاریەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق لەپارێزگای سلێمانی.
هەرلەکۆبوونەوەکەدا پارێزگاری سلێمانی تەئکیدی کردەوە کە باری ئەمنی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان پارێزراوە، ئەمەش ئەرکی هێزەکانی ئەمریکای لەناوچەکەدا ئاسانتر کردووە،  جەنراڵ تۆم ڤانداڵیش ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکا پیشاندا بۆ هاوکاریی کردنی پارێزگای سلێمانی لەراگرتنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە لەکاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عیراق، ئەوەشی نەشاردەوە کەبەهۆی سەقامگیریی رەوشی ئاسایش لەهەرێمی کوردستان هێزەکانی ئەمریکا بایەخی زیاتریان داوە بە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانەی تری باکوری عیراق، بەتایەت شاری موسڵ کە گرژی و پشێوی تیایدا بەردەوامە.

 

 

 

 

بگه‌رێوه‌ «

Sulaymaniyah Governorate © 2006-2008 All Right Reserved