لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ بەسەرۆکایەتی زانا محەمەد ساڵح قایمقامی مەڵبەندی سلێمانی سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ سه‌ری ساڵ بۆ ئەو مەبەستە چەند رێوشوێنێکی پێویست گیراونەتەبەر. زانا محمەمەد ساڵح رایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ چەند رێنمایی و پێشنیارێک گەڵاڵەکراون و بەهاوکاریی هێزه‌کانی پۆلیس و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی هاتووچۆو هێزه‌کانی ئاسایش دەستکراوە بەجێبەجێ کردنیان تا هاوڵاتیان به‌بێ گرفت ئاهه‌نگی خۆیان لەشەوی سەری ساڵ لەناوشاری سلێمانی بگێڕن، وتیشی: بۆ پاراستنی بارودۆخی ئارامی و ئاسایشی ناوشار رێوشوێنێکی ئه‌منی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر لەسەرجەم دەروازەکانی ناوشارو شه‌قامی پیره‌مێرد و شه‌قامی سالم له پردی خه‌سره‌و خاڵه‌وه تا یانه‌ی ئه‌ندازیاران و شه‌قامی مه‌وله‌وی تەئکیدیشی کردەوە کە ئه‌و شه‌قامانه به‌شێوازێکی جوان رازێنراونه‌ته‌وه‌و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیش له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا له‌و شه‌قامانه قه‌ده‌غه‌ده‌بن تا قەرەباڵی دروست نەبێت و هاوڵاتیان بەئاسانی هاتوچۆ بکەن.قایمقامی قه‌زای مه‌رکه‌زی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ به‌کارهێنانی یاریه ئاگرینه‌کان کرد‌و له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌تایبه‌تی به‌کارهێنانی باڵۆنی ئاگرین که کارده‌کاته سه‌ر گه‌شته ئاسمانیه‌کان و گرفت بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه دروست ده‌کات.