English
| Arabic

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 4 ملیار و 714 ملیۆن دیناری بۆ پێشخستنی وەرزش خەرجکردووە

10/18/2009 1:11:42 AM
 

لەسەر بودجەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەپێناو برەودان بە بواری وەرزش و دابینکردنی پێدوایستیە هەنووکەییەکانی وەرزشەوانان و راکێشانی سەرنجی راگشتی جیهان و ناوەندە وەرزشیەکانی دەوروبەر و سرینەوەو لابردنی گەمارۆی وەرزشی لەسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە بەهۆی کارو کردەوە خراپەکانی رژێمی پێشوو بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستاندا سەپێنرابوو، بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی بەپێویستیان زانی چوار پرۆژەی جیاجیای گرنگ لە نۆژەنکردنەوەو دروستکردنی چەند بەشێک بۆ یاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی جێبەجێ بکەن.
سەرەتا پارێزگای سلێمانی بە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو سەوزکردنی یارێگای یانەی سلێمانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد و 2 ملیار و 900 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخانکرد کە لە ماوەی 370 رۆژدا بە تازەترین سیستمی جیهانی فیفا جێبەجێ کراوەو بریتیە لە کاری ئاودێری و کارەباو سەوزکردنی یاریگاکە بە چیمەنی سروشتی و تارتانی دەوری چیمەنەکە و ئەگریلیک و چەندین خاسیەت و پێکهاتەی دیکە.
پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو سەوزکردنی یارێگای یانەی سلێمانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە لە:
 چیمەنی سروشتی بە 8320 م2  و 5700 م2 تارتان بە چواردەوری یاریگاکە 2210 م2 ئەگریلیک و 5500 م3 تێکەڵەی جۆری B و 780 م3 بەردی شکاو بە تیرەی 9-15 ملم و 1516 م3 بەردی شکاو بە تیرەی 15-25 ملم سیستمی فیلتەرەیشن و ئاودێری و ئاورشێنکردن بە ستانداردی جیهانی و 2140م بۆری 20 رەشاشی گەورە و 40 رەشاشی بچووک بۆ ئاورشێنکردنی یاریگاکە.
هەر لەچوارچێوەی خزمەتکردنی وەرزشکاران و فراوانکردنی یاریگای سلێمانی نێودەوڵەتی، پرۆژەی دروستکردنی چیمەنی دەستکرد بۆ مەشق و راهێنان لە یاریگاکەدا بە بری 675 ملیۆن دینار لە ماوەی 200 رۆژدا جێبەجێ کراوەو تازەترین سیستیمی جیهانی لە کاری ئاودێری و کارەبا و دانانی چیمەنی دەستکردی تێدا بەکارهاتووە.
پرۆژەکە بریتیە لە 4050م2  چیمەنی دەستکرد و 1600م3 تێکەڵەی جۆری B و 400 م3 بەردی شکاو بە تیرەی 9-15 ملم و 810 م3 بەردی شکاو بە تیرەی 15-25 ملم سیستمی فیلتەرەیشن بەدرێژی 640 م و 20 خاڵی ئاورشێن و دانانی 2500م2 بیهارتۆن و 2400 م2 بۆیاخی سیاجی یاریگاکە و شوێنی خۆگۆرین.
هاوکات بۆ تەواوکردنی پرۆژەی یاریگای سلێمانی نێودەوڵەتی پارێزگای سلێمانی ئەرکی بۆیاخکردنی مەدرەجی یاریگاکەی خستە ئەستۆی خۆی و لەسەر بودجەی ئەنجومەنی پارێزگاو بەبری 57 ملیۆن دینار و لە ماوەی 15 رۆژدا ئەم پرۆژەیەی جێبەجێ کرد کە درێژیەکەی 12 هەزار مەتردووجایە و بۆیاخی فاربیکی ئەڵمانی جۆری (فار رۆد)ی تێدابەکارهاتووە لەگەڵ دابینکردنی موەلیدەیەکی 115 کەی ڤی بۆ یاریگاکە.
هەر لەسەر بودجەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی تەواوکاری بۆ کۆمەڵگای وەرزشی فایەق قەساب جێبەجێ کراوە کە بری 1 ملیار و 100 ملیۆن دیناری تێچووەو لە ماوەی 300 رۆژدا تەواوکراوە. پرۆژەکە بریتیە لە تەواوکردنی مەلەوانگەی داخراو و ژووری ساونا و جاکوزی و ژووری هەڵم و چەند ژوورێکی ئیداری بۆ مەلەوانگە و تارتانکردنی هۆڵی شەترەنج و بۆیاخکردنی دەرەوەو ناوەوەی کۆمەڵگاکە، ئەم پرۆژەیە پێشتر لەلایەن پرۆژە تایبەتەکانی ئەنجومەنی وەزیران کاری تێداکرابوو، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ئەرکی تەواوکردنی گرتەئەستۆ.

 

 

 

 

 

بگه‌رێوه‌ «

Sulaymaniyah Governorate © 2006-2008 All Right Reserved