هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی‌و پێشمه‌رگه‌ی پیاوانلە پاڵه‌وانێتی ژنان‌و پیاوانی عه‌ره‌ب نوێنه‌رایه‌تی عیراق ده‌که‌ن که له کۆتایی ئه‌مساڵدا له مه‌غریب سازده‌کرێت. له‌تیف حسێن ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌رمێزی عیراق رایگەیاند: عیراق به دوو یانه‌ی پیاوان‌و دوانی ژنان به‌شداریی کێبڕکێکانی یانه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌کات که بڕیاروایه له ماوه‌ی نێوان 22-29ی کانونی یه‌که‌می داهاتوودا‌و به به‌شداریی 15 یانه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان له ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌رمێزی عیراق وتیشی هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی‌و پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی عیراق ده‌که‌ن‌و دوای ته‌واوبوونی خولی ژنانیش که بڕیاروایه مانگی داهاتوو له به‌غدا ده‌ستپێبکات، یانه‌کانی ژنانیش دیاری ده‌کرێت، ئاماژەی بەوەشدا که هه‌ر یانه‌یه‌ک به چوار یاریزانی پیاو و چواری ژن به‌شداری ده‌کات.”