یه‌کێتی ناوه‌ندیی مه‌له‌وانیی عێراق له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پاڵه‌وانێتیی یانه‌کانی عێراق بۆ مه‌له‌وانیی ماوه‌درێژ له ده‌ریاچه‌ی دووکان له سلێمانی سازده‌کات‌و پاڵه‌وانێتییه‌که ئاسته‌کانی تازه‌پێگه‌شتووان‌و لاوان‌و پێشکه‌وتووان ده‌گرێته‌وه.سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆکی یه‌کێتی مه‌له‌وانیی عێراق رایگه‌یاند پاڵه‌وانێتییه‌که به‌به‌شداریی 20 یانه له هه‌فته‌ی کۆتایی مانگی ئه‌یلولدا له ده‌ریاچه‌ی دووکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ئاسته‌کانی تازه‌پێگه‌شتووان‌و لاوان‌و پێشکه‌وتووان ده‌گرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت”، رونیشیکرده‌وه که زۆربه‌ی یانه‌کانی به‌غدا‌و پارێزگاکان تێیدا به‌شدار ده‌بن.سه‌رۆکی یه‌کێتی مه‌له‌وانیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که پاڵه‌وانێتییه‌که کێبه‌رکێیه‌کی به‌هێز له نێو مه‌له‌وانانی یانه‌کاندا به‌خۆوه ده‌بینێت‌و “باشترین مه‌له‌وانانی یانه‌کانی به‌غدا‌و پارێزگاکان تێیدا به‌شدار ده‌بن.