بریارە ئەمرۆ یەک شەممە 28/6/2009 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌کانی کوردستان، رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات‌و سێ قۆناغ ده‌خایه‌نێت.ئه‌زمه‌ڕ خه‌لیل سکرتێری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژارده‌نی یانه وه‌رزشییه‌کانی کوردستان رایگه‌یاند پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه وه‌رزشییه‌کانی کوردستان، رۆژی یه‌کشه‌ممه، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکی‌و دیده‌وانی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌کات، وتیشی هه‌ڵبژاردنه‌که به سێ قۆناغ‌و به پێی خشته‌یه‌کی دیارییکراو له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت کە یه‌که‌م هه‌نگاوی پرۆسه‌که له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌کات که تێیدا هه‌ڵبژاردن بۆ یانه‌کانی ئاسۆ‌و پێشکه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت.سکرتێری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژارده‌نی یانه وه‌رزشییه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که ته‌واوی پێداویستییه‌کانی پرۆسه‌که له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاماده کراوه‌و پێشبینیشیکرد که هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێوه بچێت.لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یانه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی کوردستانه‌وه پێکهێنراوه‌و له حه‌وت ئه‌ندام پێکدێت.له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌کانی سه‌رۆک‌و جێگری سه‌رۆک‌و سکرتێر‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕیی ئه‌نجام ده‌درێت، که ژماره‌یان 9 ئه‌ندام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، مه‌رجی ئه‌وه‌یش دانراوه که هه‌ر یانه‌یه‌ک پێویسته ئافره‌تێک له ده‌سته‌ی کارگێڕیدا هه‌بێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته رکابه‌ریشی نه‌بوو، به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕیی یانه‌که.