وابڕیارە کە کۆمپانیاى گەورەى مایکرۆسۆفت لەم نزیکانەدا خزمەت گوزاریەکى نوێى بێبەرامبەر بهێنێتە بەرهەم کە بۆ مەبەستى لەناوبردنى ڤایرۆسە ، ئەم بەرنامە نوێیە ناوى (مورو) ە .دواى شاردنەوەیەکى زۆر هەواڵى ئەم بەرنامەیە کە کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت پەرەى پێدابوو لە مانگى نۆڤەمبەرى پێشو دا، رۆژى چوارشەممە کۆمپانیاى ناوبراو ڕیگەیاند کە لە ئێستادا سەرقاڵى کۆپیەکى (ئەزمونى) ئەم پرۆگرام نوێیەیە و بەم نزیکانە کۆپیەکى لەسەر پێگەکەى خۆى لەسەر تۆڕى ئەنتەرنێت دادەبەزێنێت ، بەبێ پێدانى هیچ زانیاریەکى زیاتر .شیکەراوانى ئەو بوارە ئاشکرایان کرد کە ئەم بەرنامە نوێیەى میکرۆسۆفت زۆر سادەیە و کارى پاراستنى ئمێرى کۆمپیوتەر دەکرێتە ئەستۆ دژ بە بەرنامەکانى ڤایرۆس و "Malware " هەروەها ئاماژەیاندا کە ئەم بەرنامەیە تەنها دەتوانرێت داون لۆد بکرێت لەڕێگەى پێگەى مایکرۆسۆفت خۆیەوە لەسەر تۆڕى ئەنتەرێت .ڕاوێژکاران چاودێریەکى باشى "مورو"دەکەن ، لەبەر بونى ترس و مانەوەى زەرەر دان لە بەرهەمەکانى هەریەک لە کۆمپانیاکانى (سیمانتیک ،مکافى) کە ساڵانە ملیارەها دۆلار بەدەستدەهێنن لە ئەنجامى فرۆشتنى بەرهەمەکان و بەرنامەکانى پاراستنى ئامێرى کۆمپیوتەر لە هێرشى دزەکەرانى ئەنتەرنێت .