به‌به‌شداریی زیاتر له 100 کۆمپانیای ئیتالی، رۆژی چوارشه‌ممه، سێیه‌مین پێشانگای پیشه‌سازی‌و ته‌کنه‌لۆژی ئیتالی له پارکی سامی عه‌بدولره‌حمانی شاری هه‌ولێر کرایه‌وه که تێیدا به‌رهه‌کانی پێداویستیی ئوتومبێل‌و بیناسازی‌و ته‌کنه‌لۆژیای کۆمپیوته‌ر نمایش کرابوو.ئه‌نجلیۆ کاسبانی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاکه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “130 گه‌وره کۆمپانیای ئیتالیا له‌بواری پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژی له پێشانگاکه‌دا به‌شدارن که ئامێر‌و که‌لوپه‌ل و پێداویستی یه‌ده‌گ له‌بواری پێشه‌سازی ئوتومبێل و بیناسازی و ته‌کنه‌لۆژیای کۆمپیوته‌ری تێدا نمایشکراوه‌و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.”وتیشی “ئامانجمان له کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه هاندان و راکێشانی وه‌به‌رهێنه‌رو کۆمپانیا ئیتالیه‌کانه تاکو بێنه کوردستان‌و کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یداکردنی بازاڕه له‌کوردستان بۆ که‌لوپه‌له‌کانمان.”کاسبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که کۆمپانیا ئیتالییه‌کان ده‌رفه‌تی له‌باریان بۆ رێکه‌وتووه تا بێنه هه‌رێمی کوردستان‌و کاربکه‌ن، وتیشی “هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینین و رۆڵی به‌رچاو له‌پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانداببینین.”جێی ئاماژه‌یه هه‌ریه‌ک له وه‌زیری بازرگانیی حکومه‌تی هه‌رێم محه‌مه‌د ره‌ئوف‌و باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق ماریزو میلانی و نوێنه‌ری هه‌رێمی لومباردیا له‌ئیتاڵیا فرانکو فیناتو ئاماده‌ی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه بوون.