English
| Arabic

زۆر برژاندنی گۆشت و جۆرەکانی خواردەمەنی، ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکات

4/26/2009 1:32:11 AM
 

(کریستین ئەندرسۆن) کە پزیشکێکی زانکۆی (مینیسوتا)ی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی چاپی بەریتانیای راگەیاندووە کە سووتاندن و برژاندنی جۆرەکانی خواردن بە تایبەت برژاندنی گۆشت، چەند ماددەیەکی کیمیایی دروست دەکات کە دەبێتەهۆی تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بەتایبەت مەترسیی تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی پەنکریاس زۆرتر دەکات.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە ماوەی 9 ساڵی خایاندووە، دەرکەوتووە کە پێویستە برژاندنی گۆشتدا بەپلەیەکی گەرمیی نزم بێت، پێویستیشە دوای برژاندنی گۆشت، بەشە سووتاوەکانی لێ بکرێتەوەو ئامۆژگاریی ئەوەی کردووە کە جۆرەکانی خواردن نەگەیەنرێتە ئاستی سووتان.

 

 

 

 

 

بگه‌رێوه‌ «

Sulaymaniyah Governorate © 2006-2008 All Right Reserved