بەمەبەستى چارەسەرکردنیان، وابڕیارە رۆژی هەینی 16/1/2009 چواردە منداڵى تووشبوو بە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانى دڵ لە شارى سلێمانییەوە رەوانەى وڵاتى سودان بکرێن .د.شێرکۆ عەبدوڵا بەرێوبەری نەخۆشخانەی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ماوەیەک بەر لە ئێستا 10 منداڵی کوروکچ لە شاری سلێمانی کە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی دڵیان هەیە بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سودان کران بۆ چارەسەر وە هێشتا نەگەراونەتەوە بەرێوبەری نەخۆشخانەی سلێمانی ئاشکراشیکرد کە رۆژی هەینی 16/1/2009 حەوت نەخۆشی تر لەگەڵ باوک و دایکیان بە فرۆکەیەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە رەوانەی هەمان نەخۆشخانەی سودان دەکرێن بە مەبەستی چارەسەر کردنیان و رزگار کردنیان لە مردن، وتیشی: رێکخراوێکی ئیتاڵی هاریکاری منداڵە دڵ نەخۆشەکانی شاری سلێمانی دەکات بۆ چارەسەرکردنیان لە یەکێ لە نەخۆشخانە پێشکەوتوەکانی سودان کە ئیتاڵیا بەرێوەی دەبات و تەنها کرێی فرۆکەکەی لەسەر وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانەو وەجبەی تریش بەرێوەیە بۆ سودان.جێى ئاماژەیە پێشتریش 10 منداڵی تر رەوانەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سودان کراون کە وڵاتى ئیتاڵیا بەڕێوەى دەبات و تائێستاش لە ژێر چارەسەرکردندان و نەگەراونەتەوە شارى سلێمانى.