بۆ یهکهمجار لهشاری سلێمانی لهسهنتهری تایبهتی ئێران- کوردستان رۆژی سێ شەممە 6/1/2009 نهشتهرگهری چاندنی گلێنهی چاو بۆ سێ هاوڵاتی سەرکەوتوانە ئهنجامدران. شێرکۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند : سەرکەوتوویی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو لەلایەن تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆشی چاو لەپارێزگای سلێمانی، وتیشی: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئارادان بۆ بەرەوپێش بردن و پێشخستنی بواری تەندروستی تا هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانیان پەنا نەبەنەبەر وڵاتانی دەرەوە، فەرمانگەی تەندروستی سلێمانیش کاردەکات بۆ دروستکردنی بانکی پاراستنی گلێنەی چاو لەشاری سلێمانی و پێگەیاندنی پسپۆڕی نەشتەرگەری خۆماڵی لەئایندەدا.سەنتەری تایبەتی ئێران - کوردستان لە 20/4/2007 دامەزراوەو تائێستا 5270 نەشتەرگەری بواری چاوی سەرکەوتوانە ئەنجدامداوە.