سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی ژینگه‌و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری په‌یوه‌ندیدار پێكهێناوه بۆئه‌ژماركردنی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵیی له‌مساڵدا. دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: زیانه‌كانی وشكه‌ساڵیی وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و له‌ناوچوونی ئاژه‌ڵی كێویین وهه‌وڵه‌كان له‌ئارادان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاماری وورد و زانستیانه له‌سه‌ر زه‌ره‌رو زیانه‌كانی وشكه‌ساڵیی، ئاشكراشیكرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی درێژخایه‌نی ئاماده‌كردووه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی وشكه‌ساڵیی له‌ساڵی داهاتوودا، ئه‌ویش به‌سوود وه‌رگرتن له ئاوی روباره‌كان له‌ڕێی دروستكردنی به‌نداوی زیاتره‌وه ، به‌وته‌ی وه‌زیری ژینگه، گه‌ر پلانی زانستییانه هه‌بێت، سه‌رچاوه ئاویه‌كانی كوردستان ناوچه‌كه له وشكه‌ساڵی ده‌پارێزن. به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی بارانبارین له‌وه‌رزه‌كانی بارانبارینی رابردوودا، دیارده‌ی وشكه‌ساڵیی رووی كرده ناوچه‌كه‌و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ گه‌یشت له هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ رێژه‌ی باران بارین تیایدا زۆر بێت وناوچه‌كه له‌دیارده‌ی وشكه‌ساڵی رزگاری بێت.