دادگای تاوانه‌كان له سلێمانی، كه‌سێك به‌تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری سلێمانی به‌سزای (10) ساڵ زیندانی حوكم ده‌دات .هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 89ی رۆژی 15/9/2008 كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی پارێزگا ناردووه، ئاماژه‌به‌وه ده‌كات: دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 26/ 7 / 2007 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو توانرا هه‌وڵی تیرۆریست ( مونزر ناجی محمد) پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت، كه‌دزه‌ی كردبووه ناو شاری سلێمانی و له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری سلێمانیدا سه‌رقاڵی بۆمبڕێژ كردنی ئۆتۆمبێلێك بووه‌و ئاماده‌ی كردووه بۆ ته‌قاندنه‌وه، دواتر به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی بڕیاریدا به به‌ندكردنی به‌پێی مادده‌ی (3/8/31) له یاسایی بنبڕكردنی تیرۆر، له‌كاتی لێكۆڵیه‌وه‌دا تاوانبار دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا و دوایی لێكۆڵینه‌وه به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی بڕیاری دا به ڕه‌وانه‌كردنی كێشه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوان له‌سلێمانی، ڕۆژی 14 / 9 / 2008 له‌لایه‌ن دادگای تاوانی سلێمانییه‌وه بڕیاردرا به‌سزادانی تاوانبار به (10) ساڵ زیندانیكردن، دوای كۆتایی هاتن به ماوه‌ی زیندانی ردنه‌كه‌ی تاوانبار ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای به‌عقوبه بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیناوه به چه‌ند كارێكی تیرۆریستی تریشدا له‌و پارێزگایه.