به‌پێی نووسراوی ژماره 75ی رۆژی 21 / 7 / 2008 كه له هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانیه‌وه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتۆته سایتی پارێزگای سلێمانی، چه‌ند تاوانبارێك كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه هاتووه، به سی َتا پێنج ساڵ زیندانی حوكمدران.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو تاوانه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ئاشكراكران و تاوانباران درانه ده‌ست یاسا بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌رگرن له هه‌مانكاتدا له كاتی خۆیدا له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا بلاَومانكردنه‌وه پاشان به بڕیاری دادگا سزادران كه له خواره‌وه جۆر و ماوه‌ی سزاكانیانتان بۆ ڕوونده‌كه‌ینه‌وه :
1 - دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ،و به‌پێی مادده‌ی ( 14 ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ) هه‌ریه‌ك له تاوانباران ( كاروان عبدالرحمن حمه عه‌باس ) و ( میدیا ئیبراهیم سه‌ید محمد ) و ( ئامانج عه‌لی قادر ) و ( ڕزگار محمد عه‌لی ) له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه له مانگی 2/2008 دا ده‌ستگیركران به تاوانی بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی تریاك , دواتر كێشه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا . له ڕۆژی 16/7/2008 له لایه‌ن هه‌مان دادگاوه سزادران هه‌ریه‌كه‌یان به (سێ ساڵ ) زیندانی كردن و ( 450000 ) چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌ژماركردنی ئه‌وه‌ماوه‌یه‌ی كه ڕاگیرابوون بۆسه‌ر ماوه‌ی به‌ندییه‌كه‌یان .
2- دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ،و به‌پێی مادده‌ی (316) له یاسایی سزادانی عێراقی هه‌ریه‌ك له تاوانباران ( هه‌ڵۆ عبید عبدالله ) و ( پشتیوان خالد محمود ) و ( سه‌هه‌ند ئه‌ركان توفیق ) و ( ولید حمه‌سعید حمه‌رشید ) و ( چالاك عبدالله عبدالرحمن ) و ( ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن ساڵح) له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه له 4/2/2008 دا ده‌ستگیركران به تاوانی ده‌ركردنی به‌نزین له خه‌زانه‌كانی به‌نزینخانه‌ی سه‌رچنار و ئاوكردنه ناو خه‌زانه‌كان له‌بری به‌نزینه‌كه وه دواتر فرۆشتنی به‌نزینه‌كه له‌ده‌ره‌وه به شێوه‌ی نایاسایی . دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا . له ڕۆژی 16/7/2008 له لایه‌ن هه‌مان دادگاوه سزادران هه‌ریه‌كه‌یان به ( پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ ) زیندانی كردن ئه‌وماوه‌یه‌ی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م شه‌ش تاوانباره پۆلیس بوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وت و گاز و پاسه‌وانی به‌نزینخانه‌ی سه‌رچنار بوون و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا ده‌سگیرا به‌سه‌ر (42) ده‌به به‌نزین و ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤیكترا كه‌به‌نیازبوون له‌به‌نزینخانه‌كه به‌نزینه‌كه‌ی پێ بگوێزنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه .