له چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ‌دا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له تووش بوون به نه‌خۆشی و به‌فیرۆنه‌دانی ئاو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود پێشكه‌ش به هاوڵاتیان.له‌و رێنماییانه‌دا كه وێنه‌یه‌كی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانییه‌وه بۆ سایتی پارێزگا نێردراوه، هاوڵاتیان هان ده‌درێت كه هه‌موو ساڵێك 3 تا 4 جار تانكیه‌كانی گلدانه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه پاك بكه‌نه‌وه‌و ته‌وافه‌ی بۆ دابنێن تا ئاو به‌فیرۆ نه‌چێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانییه:هاوڵاتیی خۆشه‌ویست:1- پێویسته ساڵانه 3-4 جار تانكی ئاوی سه‌ربان پاك بكه‌نه‌وه‌و سه‌ری تانكییه‌كان داپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له پیس بوون و نه‌خۆشی.2- دانانی ته‌وافه بۆ تانكی سه‌ربان هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌فیرۆنه‌دانی ئاوی خواردنه‌وه‌و پاراستنی خۆت و خێزانه‌كه له نه‌خۆشیی سكچوون و رشانه‌وه.3- پێویسته هاوڵاتیان به‌هیچ جۆرێك ترومپا به‌كارنه‌هێنن له‌سه‌ر ئاوی سه‌ره‌كی (به‌لوعه)، چونكه ده‌بێته‌خۆی راكێشانی پاشماوه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌ناو بۆریه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌ره‌كه‌كان ماوه‌ته‌وه كه له‌م وه‌رزه‌دا سێ رۆژ جارێك ئاو دابه‌ش ده‌كرێت.4- له كاتی شكاندنی بۆری ئاوی ماڵان و لێچوونی تانكی سه‌ربان، به‌زووترین كات پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێ بۆئه‌وه‌ی دووربن له نه‌خۆشی و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان.