پارێزگا وئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی وه‌رزشیی ناو ئه‌نجومه‌ن به درێژایی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی بووجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بۆیان دابینكراوه و له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌رزشیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه‌و هه‌رچه‌ند پێیان كرابێت وه‌زرشكاران و بواری گه‌شه‌پێدانی وه‌رزشیان فه‌رامۆش نه‌كردووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا ژماریه‌كی تر پرۆژه‌ی وه‌رزشی جێبه‌جێ كراون.سه‌باره‌ت به ساڵی 2008 و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه وه‌رزشییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌نیازه جێبه‌جێیان بكات، بڕی زیاتر له 4 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی دوو پرۆژه‌ی وه‌رزشی كه پێهاتووه له دروستكردنی 8 یاریگا له ناو خوێندنگاكان بۆ یارییه‌كانی باله و باسكه و تۆپی ده‌ست و فوت ساڵ و بری 1 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه. پرۆژه‌ی دووه‌میش پێكهاتووه له دروستكردنی هۆڵی وه‌رزشیی داخراو كه 800 هانده‌ر ده‌گرێت و پێكهاتووه له هۆڵی یارییه‌كانی باله و باسكه و تۆپی ده‌ست و هۆڵی شه‌تره‌نج و كافیتریا و هۆڵی یاریی تۆپی سه‌رمێز و كارگێری و خۆگۆرین و پزیشكی وه‌رزشی و شوێنی مانه‌وه‌ی یازیزانان، بودجه‌كه‌شی 3 ملیار دیناره. له ماوه‌ی ساڵی 2007یشدا لیژنه‌ی وه‌رزشیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 14 پرۆژه‌ی وه‌رزشیی خستۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه زۆربه‌یان كاره‌كانی ته‌واوبووه و ئه‌وه‌شی كه ماوه‌ته‌وه به تێكڕا 70%یان جێبه‌جێ كراون.به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه لیژنه‌ی پرۆژه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وێنه‌یه‌كی داوه به سایتی پارێزگا، 4 له‌و پرۆژانه له‌سه‌ر بوجه‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون و كه بریتین له پرۆژه‌ی وه‌رزشیی یانه‌ی كه‌مال سه‌لیم – یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه – تارتان كردنی 4 هۆڵ بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه له گه‌ره‌كی شه‌ركره‌كه – دروستكردنی یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌زمر له شه‌كره‌كه و سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆژانه 6 ملیار و 484 ملیۆن دینار تێچووه‌و دووان له پرۆژانه 100% كاره‌كانی ته‌واوبووه و كار كردن له دووانه‌كه‌ی تریشیاندا گه‌یشتۆته 60%.له‌سه‌ر بوده‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 7 پرۆژه‌ی وه‌رزشیی بۆ ساڵی 2007 جێبه‌جێ كردووه كه پێكهاتووه له دروستكردنی مه‌دره‌ج و خزمه‌تگوزاری بۆ یاریگای سیروانی نوێ – یاریگای كراوه‌ی تارتان له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی – یاریگای تۆپی پێ له ئاماده‌یی شۆرشی كوران – سه‌وز كردنی یاریگای سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی – تارتان كردنی یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ له چوارباخ – دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشیی كراوه بۆ یانه‌ی كه‌مال سه‌لیم – دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی بۆ گه‌ره‌كی سه‌رچنار، دوو له‌م پرۆژانه 100% كاره‌كانی ته‌واو بوون و ئه‌وانی تریشیان تێكڕا 70%ی كاره‌كانی به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون، تێچوونی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ش به تێكڕا گه‌یشتۆته زیاتر له 5 ملیار و 525 ملیۆن دینار.هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و ئاماره و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌ی وه‌رزشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 3 پرۆژه‌ی وه‌رزشیی تری به ئه‌نجام گه‌یاندووه كه رێژه‌ی 100%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه به‌بری 111 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار كه پێهاتوون له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای دووه‌می یانه‌ی سلێمانی – تارتان كردنی یاریگای كه‌مال سه‌لیم – تارتان كردنی یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی.