به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌تی شۆفێری
خۆشحالاَنه به ده‌ركردنی نامیلكه‌ی كاركردن بۆ ســـاڵی [ 2008 ] تا فێرخوازان و هاولاَتیان به ئاگابن له ئیش و كاره‌كانی ئه‌م به‌شه و چــاو ڕونیه‌كانیان هه‌بێت له كاره‌كانی وه سه‌رجه‌م كار‌و چالاكیه‌كانی له گه‌ڵ گرفته‌كان باس كراوه به مه‌به‌ستی چـــاره‌سه‌ری گرفته‌كان كه به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ری به‌شی مــۆڵه‌ت له گه‌ڵ ســـه‌رجه‌م به‌رپرسی به‌شه‌كان له [ 30/12/2007 ] دا دووباره میكانیزمی كـــاركردن داڕشتنه‌وه به چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بچووك له نامیلكه‌ی كاركردنی ساڵی [2008] شــایه‌نی باسه ئه‌م شێوه كاركردنه له [ 20/12/2006 ] لـــه مۆڵه‌تی شۆفێری ناوشار دروست بووه ســالاَنه له كــۆتایی مــانگی [ 12 ] دووبــــاره ده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی باس كردنی گۆڕانكاری بۆ ساڵی ئاینده
به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌تی شۆفێری
نامیلكه كاركردن
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی نامیلكه
أ- نامیلكه‌ی تایبه‌ت :-
پێویسته داواكار ئه‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدا بێت :-
1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت [ جنسیه عراقی ] 0
2- ته‌مه‌نی [ 18] ی ساڵی ته‌واو كردبێت 0
3- توانای خوێندنه‌وه‌و نوسینی هه‌بێت 0
4- پێویسته داواكار له‌كــــاتی سه‌ردانیدا بوَوه‌رگرتنی نامیلكه ئه‌م پێداویستیانه‌ی پێ بێت [ فوَتوَكوَپی پێنـــاسی باری شـــارستانی ,فوَتوَكوَپی ڕه‌گــــه‌زنامه ,پێنج وێنه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ, پشتگیری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ك , فوَڕمی خوَراكی ئه‌و كاته‌ی كه‌تێیدا نامیلكه‌كه وه‌رده‌گرێت ]
ب – نامیلكه‌ی گشتی :-
هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه ژماره [ 4,3,1 ] به‌ڕه‌چاو كردنی ته‌مه‌نی [ 20] ساڵی ته‌واو كردبێت , وه‌ده‌بێت موَڵه‌تی تایبه‌تی هه‌بێت پاشان ده‌توانێت نامیلكه‌ی گشتی وه‌ربگرێت 0
تێبینی :-
أ- نامیلكه‌كانی تایبه‌ت به [ كشتوكاڵی , بیناسازی ] هه‌مان مه‌رجه‌كانی نامیلكه‌ی ده‌یان گرێته‌وه 0
ب- نامیلكه‌ی ماتوَر هه‌مان مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه به‌ره‌چاو كردنی ته‌مه‌نی [ 16 ] ساڵی ته‌واو كردبێت 0
هه‌نگاوه‌كانی ده‌رهینانی موله‌تی شۆفێری:
پاش ئه‌وه‌ی هاولاَتی له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان نامیلكه وه‌رده‌گرێت له‌به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی نامیلكه كه ده‌بێت داواكار خوَی ئاماده بێت بوَ وه‌رگرتنی نامیلكه و واژوَی خوَی بكات له‌سه‌ر نامیلكه‌كه , پاشان كارمه‌ندی تایبه‌ت به‌و كاره ووردبینی تیادا ده‌كات وه‌وَرو واژوَی خوَی له‌سه‌ر ده‌كات دواتر ده‌چێته لای ئه‌فسه‌ری تایبه‌ت به‌و كاره به‌مه‌به‌ستی موَرو واژوَكردنی وه‌ڕه‌وانه‌كردنی بوَبه‌شی رۆشتوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌له‌وێ 0له‌توَمارێكی تایبه‌ت ڕۆشتوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توَماری ده‌كرێت وه‌ژماره‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر نامیلكه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌برێت بوَ لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێ ی ڕیزبه‌ندی به‌رواری وه‌رگرتنی نامیلكه 0
• هاولاَتی سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌كات دوای ئه‌نجام دانی پشكنینی پزیشكی نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لامان 0وه ده‌چێته به‌شی تایبه‌ت به‌نوسینگه‌كان. وه‌پێویسته داواكار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی موَڵه‌ت بكات بوَ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی كه‌بوَ چ جوَره موَڵه‌تێك ده‌گونجێت
یاخود ناگونجێت بۆمۆڵه‌ت. وه‌ناوی له‌كوَمپیوته‌ری تایبه‌ت به‌نوسینگه‌كان توَمارده‌كرێت . وه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیمانه‌وه ناوه‌كان داده‌نرێن بوَ نوسینگه‌كان داواكار ئازاده له چ نوسینگه‌یه‌ك خوَی ناونوس ده‌كات 0
دوای ناونوس كردنی داواكار له‌یه‌كێك له‌نوسینگه‌كان نوێنه‌ری نوسینگه هه‌ڵده‌ستێت به‌هێنانی فوَڕمی فێر خوازانی نوسینگه‌كه‌ی بوَ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی باج بوَ فێرخوازان تابه‌شداری خولی فێربونی شوَفێری بكه‌ن . وه‌له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی تایبه‌ت به‌دروست كردن و پڕكردنه‌وه‌ی باج دروست ده‌كرێت كه‌پێویسته له‌فوَڕمی فێرخوازه‌كه‌دا [ ناوی چواری و شوێنی دانیشتن و به‌رواری له‌دایك بون و به‌رواری لیژنه‌ی پزیشكی به‌رواری په‌یوه‌ندی كردنی به‌نوسینگه‌وه بنوسێت ] به‌دوو وێنه‌وه وه‌له‌لایه‌ن نوسینگه‌وه موَرو واژوَ كرابێت . وه‌ك له وێنه‌ی ژماره ((1)) دا هاتووه
تێبینی :
هیچ فێر خوازێك بوَی نیه به‌شداری خوله‌كه بكات به‌بێ باج وه هیچ نوسینگه‌یه‌ك بۆی نی یه وانه به فێرخوازبڵێت به‌بێ باج 0
• دوای ئه‌وه‌ی فێرخواز باجی بوَكرا له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان پێویسته له‌نوسینگه‌كه خولێكی تیوَری [ 20 ] كاتژمێری بخوێنێت 0دوای ته‌واو كردنی خوله‌كه ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ وانه‌ی یاساكانی هاتوچوَیان پێده‌ڵیت وه‌لیستی ئاماده‌بوانی فێرخوازان ده‌نێرێته‌وه لای ئه‌فسه‌ری تیۆری 0
• دوای ته‌واو كردنی خولی تیوَری نوسینگه له‌لایه‌ن نوسینگه‌وه به‌لیستێك ناوی ئه‌و فێرخوازانه ده‌نێرێت كه‌ئاماده‌ن بوَ تاقیكردنه‌وه‌ی تیوَری له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان . وه‌ئه‌و لیسته ده‌چێته لای ئه‌فسه‌ری تیوَری كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن خوَیه‌وه كات و به‌روار دیاری ده‌كات بوَ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه پاشان
ئه‌و لیسته ده‌چێته به‌شی ئاماده‌كردنی نامیلكه‌ی تیوری بوَ جیاكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنیان بوَ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه پاشان له‌ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی تیوَری دا فێرخواز پێویسته باجی نوسینكه‌ی پێبێت بوَ ئه‌وه‌ی بتوانێت تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات 0
پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه به‌فێرخواز ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌رچوون یان دواخراو وه میلانه تاقی كردنه‌وه‌ی پانزه هه‌زار (15000) بدات له به‌رامبه‌ردا پسوڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت 0
به‌ده‌رچون هاولاَتی سه‌ردانی نوسینگه‌كه‌ی خوَی ده‌كات بوَ دیارۆی كردنی خولی پراكتیكی وه‌نامیلكه‌كه‌ی ده‌چێته به‌شی ئاماده كاری پراكتیكی دوای تۆماركردنی كردنی له‌كوَمپیوته‌ر 0
له‌كاتی ده‌رنه‌چونی دا نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ به‌شی دواخراوی تیوری . هه‌موو فێر خوازێك شه‌ش جار به‌شداری كردنی هه‌یه بوَ تاقیكردنه‌وه ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا نامیلكه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت بوَ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و پاشان سه‌رله‌نوێ نامیلكه وه‌رده‌گرێته‌وه پێویسته‌خولێكی نوێ وه‌ر بگرێت ئازاده بچێته هه‌ر نوسینگه‌یه‌كی تر 0
• پاش ده‌رچوونی فێرخواز له‌تاقیكردنه‌وه‌ی تیوَری پێویسته خولێكی پراكتیكی بوَ لێخوڕینی ئوتومبیل ببینێت بوَ شاره‌زا بوون له‌سیسته‌می نوێ ی هاتوچوَ .به‌نوێنه‌ری نوسینگه لیستێك ناوی فیرخوازان دێته به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان پاشان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری پراكتیكی موَرو واژوَی له‌سه‌ر ده‌كرێت بوَ دانانیان به‌بێ به‌روار بوَ تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی له‌به‌رێوه‌به‌رێتیمان 0
له‌به‌شی ئاماده‌كاری پراكتیكی نامیلكه‌ی فێرخوازه‌كان جیاده‌كرێته‌وه به‌پێ‌ی لیستی هاتووی نوسینگه‌كان 0 له‌ڕۆژو به‌رواری دیاری كراوی تاقیكردنه‌وه‌دا نامیلكه‌كان ده‌درێته ده‌ست یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان كه‌دیاری كراون بوَ تاقیكردنه‌وه
تاقی كردنه‌وه‌ی فیرخوازان
• دوای ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ئه‌فسه‌ر نامیلكه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بوَ به‌شی بڕینی پسوڵه
به‌ئاماده‌نه‌بوونی فێرخواز له‌ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ به‌شــــی ئاماده‌كاری تاقی كردنه‌وه‌ی پراكتیكی 0
• وه‌له‌كاتی ده‌رنه‌چون واته [ دواخراو ] دوای بڕینی پسوڵه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌شی ناوبراو .پاش توَمار كردنی له‌كوَمپیوته‌ر 0
• وه‌هه‌موو فێرخوازێك بوَی هه‌یه تاشه‌ش جار تاقیكردنه‌وه بكات 0
• وه‌له‌كاتی ده‌رچوونی فێرخواز به‌ئاماده‌بوونی فێرخواز خوَی كه‌ده‌چێته ژووری پسوڵه میلانه‌ی تاقی كردنه‌وه پانزه هه‌زار(15000) وه شه‌ش هه‌زار (6000) پێدان ده‌بڕین وه‌له‌وێ ژماره‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی بوَ دیاری ده‌كرێت 0
• پاشان نامیلكه‌كه ده‌چێته ژووری ئه‌فسه‌رانی تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی بوَ ته‌واو كردنی واژوَی ئه‌و بڕیار لیژنه‌یه ی كه‌له‌سه‌ر نامیلكه‌كه هه‌یه 0
دواتر ده‌چێته ژووری ووردبینی بوَ ووردبینیكردن و ڕێك كردنی مامه‌ڵه‌كه وه‌لێدانی موَری ده‌رچوون له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا له‌لایه‌ن كارمه‌ندی تایبه‌ت به‌و كاره وه‌له‌وێوه [ كارتی موَڵه‌تی ] بوَ سه‌رف ده‌كرێت وه‌ده‌هێنرێته به‌شی توَمارگه‌كان بوَ توَمار كردن له‌توَمارگای تایبه‌ت به‌خوَی وه‌پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كه‌ی
وه‌توَماركردنی له كوَمپیوته‌ردا وه‌موَڵه‌ته‌كانیان بوَ ماوه‌ی [ 5 ] ساڵ مۆڵه‌تی ئه‌و جۆره‌ی پێده‌درێت كه ڕێگه پێدراوه .
تێبینی :-
ئه‌و فێرخوازانه‌ی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ده‌رده‌چن پێویسته باجه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه وه‌بلكێنرێت به‌نامیلكه‌كه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك 0
تێبینی :
به‌پێ ی سیسته‌می نوێ ی موَڵه‌تی شوَفێری گشتی جیاده‌كرێته‌وه بوَ سێ جوَر [ ته‌كسی –پاس – لوَری ] كه‌فێرخواز دوای ده‌رچون له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی كارتی موَڵه‌ته‌كه‌ی موَرێكی تایبه‌ت به‌یه‌كێك له‌و سێ جوَره لێ ی ده‌درێت كه‌تایبه‌ته به‌جوَری موَڵه‌ته‌كه‌ی 0
أ- ئه‌و فێرخوازانه‌ی به‌ئوتومبیلی گێرئوَتوَماتیك تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ده‌كه‌ن دوای ده‌چونیان به‌هه‌مان شێوه موَرێكی تایبه‌ت به‌گێڕ ئوَتوَماتیك ده‌ده‌ن له‌كاتی موَڵه‌ته‌كه‌ی 0
ب- ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌كه‌م ئه‌ندامن به‌پێ ی بڕَیاری لیژنه‌ی پزیشكی له‌باجی ترایی و تیوَری به‌خشراون به‌پێ ی فه‌رمانی سه‌روَكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره ( ) وه‌ك له‌وێنه‌ی هاوپێچ ژماره دوو ، وه‌به‌هوَی كه‌م ئه‌ندامیانه‌وه ناتوانن موَڵه‌ته‌كانیان بكوَڕن بوَ گشتی به‌ڵكو ده‌شێت بوَ موَڵه‌تی تایبه‌ت وه ئه‌م مۆڵه‌ته ناگۆڕێت بۆ جۆره‌كانی تر 0
ت- ئه‌و هاولاَتینه‌ی كه‌كه‌م ئه‌ندامنین وه‌به‌ئوتومبیلی گێرئوتوماتیك پراكتیكیان كردووه ده‌توانن موَڵه‌ته‌كانیان بگوَڕن بوَ موَڵه‌تی گێر ئاسایی [ عادی ] به‌مه‌رجێك تاقیكردنه‌وه به‌ئوتومبیلی گێڕعادی بكات ئاماژه به‌و فۆرمه‌ی پڕ ده‌كرێته‌وه‌له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانبه‌بێ به‌رامبه‌ر وه میلانه‌ی خۆی بدات كه پانزه هه‌زار (15000) دیناره 0
پ- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی كه‌یاسای یه‌ك چاو [ كریم العین ] ده‌یان گرێته‌وه موَڵه‌تی تایبه‌تیان پێده‌درێت كه‌بوَ ماوه‌ی سێ [ 3 ] ساڵ نوێ ده‌كرێته‌وه 0
هه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وی مۆڵه‌ت به‌هه‌مو جۆره‌كانی :
1- ئه‌و هاولاَتیانه كه‌موَڵه‌تی شوَفێرییه‌كانیان به‌سه‌ر چووه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان ده‌كات به مه‌به‌ستی نوێ كردنه‌وه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ بكات :-
أ- پێویسته هه‌مووو هاولاَتییه‌ك چوار وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌گه‌ڵ فوَتوَكوَپی [ پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و فوَڕمی خوَراك ] بهێنێت 0
ب- دوای ووردبینی كردنی موَلاَه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانیدا به‌نوسراوێك بوَلیژنه‌ی پزیشكی كه‌ئه‌و نوسراوه وێنه‌یه‌كی خاوه‌ن موَڵه‌ته‌كه‌ی پێوه‌یه 0
ت- دوای ئه‌ی‌نجام دانی لیژنه‌ی پزیشكی له‌لایه‌ن هاولاَتیه‌وه دوای دڵنیابوون له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی شیاوی بوه‌َ هه‌مان موَڵه‌ت كه‌هه‌یه‌تی ده‌چێته لای ئه‌فسه‌ری موَڵه‌تی [ تایبه‌ت یان گشتی ]
پ- له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری موَڵه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ زانیاری لێوه‌رده‌گیرێت و دوای واژوَ كردنی ده‌نێرێت بوَ ژووری پسوڵه بڕین بوَ وه‌رگرتنی باجی یاسایی كه سالاَنه هه‌زار (1000) دیناره وه بۆ پێنج (5) ساڵ نوێ ده‌كرێته‌وه جگه له یه‌ك چاو 0
ج- دوای بڕینی پسوڵه له‌لایه‌ن هاولاَتییه‌وه مامه‌ڵه‌كه ده‌باته ژووری ووربینی له‌وێ مامه‌ڵه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و به‌رواری بوَ دیاری ده‌كرێت بوَ ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی وه له‌هه‌مان كاتدا له‌ژووری ووردبینی كارتی موَڵه‌ته‌كه‌ی بوَ سه‌رف ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانیدا ده‌نێرین بوَ ژووری توَمارگا بوَ نوێ كردنه‌وه‌ی مكوَڵه‌ته‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كه‌ی 0
هه‌نگاوكانی ده‌رهَینانه‌وه له جیاتی وونبوون :
أ- هاولاَتی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی موَڵه‌تی شوَفێری ده‌كات بوَ ده‌رهێنانه‌وه‌ی موَڵه‌ته وونبووه‌كه كه‌ده‌بێت ئه‌و داواكاریه بچێته ژووری هاتوو وه‌واژوَی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری تایبه‌ت به‌و به‌شه بكرێت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه 0
ب- ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موَڵه‌تی شوَفێری ژماره‌كه‌ی بزانێت یان نه‌زانێت ده‌چێته كوَمپیوته‌ری یه‌كێك تایبه‌ت به‌و به‌شه بوَ دڵنیا بوون له‌بوونی ناوی هاولاَتی له‌توَمارگادا دیاری كردنی ژماره‌ی موَ!ڵه‌ته‌كه و یاخود بوونی پوَنت له‌سه‌ر موَڵه‌ته‌كه ئه‌گه‌ر هه‌بوو بوَ ئه‌وه‌ی دووباره بوَی دیاری بكرێته‌وه له‌سه‌ر كارته نوێ كه ئه‌گه‌ر پۆنتی نه‌بوو یان هه‌یبوو پێویسته كارمه‌ندی ناوبراو واژۆی له‌سه‌ر بكات 0
ت- داواكاریه‌كه ده‌چی!َته به‌شی پارێزراو كه‌له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ئه‌و به‌شه‌وه داواكاریه‌كه‌و سه‌ره‌تاكانی ده‌نێرێت بوَ به‌شی توَمارگا بوَ نوسینی وورده‌كاریه‌كانی .
پ- دوای نوسینی وورده‌كاری مامه‌ڵه‌كه ده‌چێته ژووری ڕۆشتوو بوَ مه‌به‌ستی رێكخستنی بڕیاری لیژنه‌ی وون بوون كه‌ده‌بێت ووێنه‌یه‌كی هاولاَتییه‌كه‌ی لێبدرێت و له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری موَڵه‌ته‌وه موَرو واژوَ ده‌كرێت وه‌ده‌چێته به‌شی داواكانی [ دعاوی ] هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ناوشار به‌ڕێوه‌به‌رێتی ده‌ره‌وه‌ی شار بوَ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌موَڵه‌ته‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌هۆی سه‌رپێچی یه‌وه 0
ج- دوای جێ به‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری موَڵه‌ته‌وه زانیاری نوێ وه‌رده‌گرێت ده‌رباره‌ی ناونیشان ئه‌گه‌ر گۆرانكاریه‌ك هه‌بێت له‌خاوه‌نی موَڵه‌ته وه‌ناردنی بوَ ژووری پسوڵه بڕین بوَ دانانی باجی یاسایی 0
ح- دوای بڕینی پسوڵه مامه‌ڵه‌كه‌ی ده‌چێته ژووری ووردبینی به‌روار بوَ وه‌رگرتنی
خ- موَڵه‌ته نوێ كه‌ی بوَداده‌نرێت وه‌كارتی موَڵه‌ته‌كه‌ی بوَ سه‌رف ده‌كرێت و ده‌نێرێت بوَ به‌شی توَمارگا [ تایبه‌ت یان گشتی ]
تێ بینی :
1- وون بوون بوَیه‌كه‌م جار پسوڵه‌ی هه‌زار [ 1000 ] دینار چاپی نوێ ده‌بڕێت 0
2- له وون بوون بوَ دووه‌م جار پاره‌كه ده‌بێته به دوو [2000] هه‌زار دینار چاپی نۆێ ده‌بڕێت .
3- له‌وون بوون بوَ سێ یه‌م جار پاره‌كه ده‌بێته پانزه هه‌زار [ 15000 ] دینار وه‌كێشانه‌وه‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی بوَ ماوه‌ی [ 3 ] مانگ .0
4- وون بوو بوَ چواره‌م جار موَڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كێشرێته‌وه بوَ ماوزه‌ی یه‌ك ساڵ دووباره ده‌چێته نوسینگه‌كان وه ئه‌نجامدانی تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆری وه‌ك له وێنه‌ی (3-4) دا هاتووه .
هه‌نگاوه‌كانی ده‌رهێنانه‌وه‌ی موَه‌تی له‌ناچوو( بدل التالف) :
أ- هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی بڕگه‌ی [ ا-ب-ت-ج ] ی ده‌رهێنانه‌وه‌ی موَڵه‌تی وونبوو جێ به‌جێ ده‌كڕێت 0
هه‌نگاوه‌كانی گوڕێنی موَڵه‌تی تایبه‌ت بوَ گشتی :-
أ- خاوه‌نی موَڵه‌تی تایبه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان نامیلكه‌ی گشتی وه‌رده‌گرێت هه‌مان مه‌رجوكانی ده‌رهێنانی موَڵه‌تی شوَفێری گشتی ئه‌نجام ده‌دات پاشان له‌توَمارگه‌ی تایبه‌ت ده‌كوژێته‌وه [ ترقین قید ] له‌توَماری گشتیدا دیاری ده‌كرێت به پێ ی جوَری ئه‌و موَڵه‌ته‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه 0
هه‌نگاوه‌كانی گوَڕینی موَڵه‌تی گشتی بوَ تایبه‌ت :-
أ- سه‌باره‌ت به‌و هاولاَتیانه‌ی كه‌ئه‌فسه‌رن به‌پێ ی ڕێنماییه‌كان وێنه‌ی ژماره پێنج(5) نابێ موَڵه‌تی گشتی هه‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ی بێت ئه‌بێ بوَی بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌هه‌مان كاتدا بوَ نوێ كردنه‌وه‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی پشكنینی چاو ناكات به‌لاَم فۆتۆكۆپی پێناسی ئه‌فسه‌ری بهێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سالاَنه پشكنینی چاو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بوَ ترقیه‌ی خوَیان پاش وه‌رگرتنی باجی یاسایی 0
ب- سه‌باره‌ت به‌و هاولاَتیانه‌ی [ كریم العین ] واته چاوێكیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به‌پێ ی بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی ناگونجێت بوَ موَڵه‌تی شوَفێری گشتی ته‌نها بوَ موَڵه‌تی تایبه‌ت ئه‌شێت موَڵه‌ته گشتی یه‌كه‌ی پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه موَڵه‌تێكی تایبه‌تی پێده‌درێت 0بوَماوه‌ی سێ ساڵ 0
ت- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی توشی كه‌م ئه‌ندامی ده‌بن واته ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ش به‌پێ ی بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی ناگونجێت بوَ موَڵه‌تی شوَفێری گشتی موَڵه‌ته گشتییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و موَڵه‌تێكی تایبه‌تی پێ ئه‌درێت به ئوتوماتیك 0
ناوگۆرین:-
هه‌نگاوه‌كانی ناوگوِڕین :-
خاوه‌نی موَڵه‌ت پاش گوَڕینی ناوه‌كه‌ی له‌ده‌فته‌ر نفوسی ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌یدا داواكاری یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌ری موَڵه‌ت وێنه‌یه‌ك له‌بڕیاری دادگا به پشت و ده‌فته‌ر نفوس و ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی ئه‌هێنێت و پاش وه‌رگرتنی باجی یاسایی به كه‌ڵك كه‌وتووی به بڕی هه‌زار(1000) دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت ناوه‌كه‌ی له‌توَمارگه‌دا بوَ دیاری ده‌كرێت و موَڵه‌تێكی نوێ ی پێ ئه‌درێت ناوه نوی‌یه‌كه‌ی 0
گۆرینی مۆڵه‌تی بیانی بۆ مۆڵه‌تی عێراقی :
1- هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كان [ موَڵه‌ته بیانییه‌كه‌ی ، پاسپوَرت ]
2- ده‌بێت موَڵه‌ته‌كه وه‌ربگرێت بوَ زمانی كوردی وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ پشت راست بكرێته‌وه [ تصدیق ]
3- پاشان له به‌شی ووردبینی پاش وه‌رگرتنی میلانه‌ی سالاَنه مۆڵه‌تێكی عێراقی له جۆری مۆڵه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌درێتێ 0
تێبینی :
أ- داواكاری موَڵه‌تی شوَفێری بیانی تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ئه‌نجام نادات 0
ب- ده‌بێت داواكار ناوی سیانی خوَی له‌موَڵه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌گه‌ڵ پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی چوون یه‌ك بن 0
به‌رێوه‌بردن :
ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌لاَم دانه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی ئه‌و نوسراوانه‌ی كه‌له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی بوَی دێت وئاراسته كردنی نوسراو بوَ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پێویستن وه‌ده‌ركردنی فه‌رمانه ناوخوَییه‌كان وه‌ك [ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان ، موَڵه‌ت دان ، نه‌هاتن ، هه‌ڵهاتن ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ]
هه‌ندێ كێشه هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موَڵه‌تی شوَفێری سه‌باره‌ت به‌موَڵه‌تی شوَفێری هاولاَتیان واله‌خواره‌وه ڕوونیان ده‌كه‌ینه‌وه :
1- كێشه‌ی ئه‌و موَڵه‌تانه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین ده‌رهاتوون 0
2- دوای راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچوَی سلێمانیش وه‌ك سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی تری ڕژێم سووتا و تالاًَن كرا ئه‌مه‌ش بوو به‌هوَی ئه‌وه‌ی كه‌توَمارو سه‌ره‌تای موَڵه‌ته‌كانیش له‌ناو بچن و نه‌مێنن به‌لاَم دوای راپه‌رین و ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچوَی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان كرده‌وه به‌توَمار كردنه‌وه‌ی موَڵه‌ته‌كان له‌توَمارگه‌ی نویدا و دروست كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بوَیان به‌م شێوازانه‌ی لای خواره‌وه :-
أ- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی كه‌موَڵه‌ته‌كانیان مابوو وه‌له‌لای خوَیان پاراستبویان سه‌ردانیان ده‌كرد دوای سه‌یركردنی موَڵه‌ته‌كانیان له‌توَمارگه‌ی نوێ‌دا و له‌ژێر ژماره‌یه‌كی نویدا بوَیان توَمارده‌كرده‌وه وه‌هه‌تا ئێستاش توَمار كردنه‌وه‌ی ئه‌و موَڵه‌تانه به‌رده‌وامه 0
ب- كوَمه‌ڵێك توَمارگه‌ی كوَنی پێش راپه‌ڕین ماون له‌ڕاپه‌ڕیندا نه‌سوتاون هه‌ر هاولاَتییه‌ك سه‌ردان بكات به‌مه‌به‌ستی توَماركردنه‌وه‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر موَڵه‌ته‌كه‌شی تیاچوبێت یان وون بوبێ!ت ئه‌گه‌ر ناوی هه‌بێت له‌و توَمارگانه‌دا ئه‌وا به‌بێ هیچ مه‌رجێك موَڵه‌تێكی نوێ ی پێ ده‌درێت له‌بری موَڵه‌ته وون بووه‌كه‌ی 0
ت- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی كه موَڵه‌ته‌كانیان وون بووه و توَمارگه‌ی كوَنیشیان نه‌ماوه ئه‌وا پێویسته به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌بێت بوَ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه پێشتر موَڵه‌تی شوَفێرییان هه‌بووه وه‌ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌زوَری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پشتی پێده‌به‌سترێت پسوڵه [ وصل ] ی كوَن و پێناسی سه‌ندیكانی شوَفێرانی پێش راپه‌ڕین [ هویه نقابه ] وه ده‌بێت به‌ڵگه‌كان له‌ناوه‌ڕۆكدا چوونی یه‌ك بن وه ك ژماره‌ی موَڵه‌ت و ناوی هاولاَتییه‌كه دوای ئه‌و باوه‌ر به‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی كرا موَڵه‌تێكی تری له‌بری موَڵه‌ته وون بووه‌كه‌ی بوَ ڕێك ده‌خرێت مامه‌ڵه‌ی وون بوونی بوَده‌كرێت 0
تێبینی :-
1- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی موَڵه‌ته‌كانیان ماوه پێویسته موَڵه‌ته‌كانیان ده‌ست كاری نه‌كرابێت و ناوه‌رَۆكه‌كه‌ی به‌باشی بخوێنرێته‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه پشت گیری بكرێت 0
2- ئه‌و هاولاَتیانه‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی نه‌ماوه و توَماری كوَنی نه‌ماوه پێویسته دوو به‌ڵگه یان زیاتری هه‌بێت 0
2- كێشه‌ی ئه‌و موَڵه‌تانه‌ی دوای راپه‌رین ده‌رهاتوون :-
دوای ده‌ست به‌كار بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچوَی سلێمانی سه‌ر له‌نوێ ده‌ست كرایه‌وه به‌پێدانی موَڵه‌ت به‌لاَم چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م موَڵه‌تانه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ی :-
أ- كوَمه‌ڵێك موَڵه‌ت هه‌یه هاولاَتین ته‌نها موَڵه‌ته‌كانیان پێیه نه‌له‌توَمارگه‌دا توَماره نه‌سه‌ره‌تایان هه‌یه ئه‌م جوَره موَڵه‌تانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان بوَ نه‌كراوه و كاریان بوَ ناكرێت 0
ب- كوَمه‌ڵێك موَڵه‌ت هه‌ن هاولاَتییه‌كان موَڵه‌ته‌كانیان پێ یه‌و ده‌رچووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌و له‌توَمارگه‌شدا توَمارن به‌لام سه‌ره‌تایان نی یه كه‌خوَی پێویسته نامیلكه‌یان هه‌بێت و پشكنینی پزیشكی و ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌ی تیوری و پراكتیكیان له‌سه‌ر بێت ئه‌م جوَره‌شیان كاریان بوَناكرێت 0
ت- كێشه‌یه‌كی تری موَڵه‌ته‌كانی دوای راپه‌رین موَڵه‌ته‌كانیان له‌توَمارگه‌كاندا توَمارن وه‌ئاماژه‌ی تیاكراوه كه موَڵه‌ته‌كه‌ی وون بووه موَڵه‌تێكی نوێ‌ی بوَ ڕیك ده‌خراوه له‌بری وون بوون بووه‌كه ئه‌گه‌ر دابێت پێویسته له‌به‌ژووری پارێزراو مامه‌ڵه‌ی وون بووه‌كه‌ی هه‌بێت كه بریتی یه له فوَڕمێكی تایبه‌ت به‌وون بوونی موَڵه‌ت و به‌ڵێن ناتمه‌یه‌ك و نووسراوی بنكه‌ی پوَلیس به‌لاَم ئه‌م به‌ڵگانه‌یان سه‌ره‌تایه نی یه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ، وه‌یاخوود له‌توَمارگه‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه‌به‌له‌كه‌ڵك كه‌وتوو (بدل تالف) مۆڵه‌تێكی نوێ ی بۆ ڕێك خراوه ئه‌گه‌ر وابێت پێویسته مۆڵه‌ته‌له‌كه‌ڵك كه‌وتووه‌كه(بدل تالف) كه‌وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوونی هه‌بێت له‌ژووری پارێزراو به‌لاَم نی یه وه تێبینی ئه‌وه ده‌كریت ئه‌م جۆره مامه‌لاَنه به‌زۆری به‌رواری ده‌رچوونه‌كانیان پێش ڕاپه‌ڕینیان بۆ تۆماركراوه,ئه‌م جۆره مامه‌لاَنه‌ش كاریان بۆناكرێت..
د -كێشه‌یه‌كی ترمان هه‌یه ئه‌میش سه‌باره‌ت به‌ومۆڵه‌تانه‌یه‌كه تایبه‌ت بوون وكراون به‌گشتی ,كاتێك مۆله‌تێك ده‌گۆررێت له‌تایبه‌ته‌وه بۆ گشتی پێویسته مۆڵه‌ته تایبه‌ته‌كه‌له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانیدا هه‌ڵبگیریت و له‌خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ربگیرێته‌وه .به‌لاَم هه‌ندێك له‌سه‌ره‌تاكان مۆڵه‌ته‌كانیان پێوه‌نی یه وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه واته مۆڵه‌تی گشتی بووه‌و گۆڕاوه بۆ بۆتایبه‌ت هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌یه پێویسته مۆڵه‌ته‌گشتی یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانیدا بێت, ئه‌م مامه‌لاَنه‌ش كاریان بۆناكرێت..
و-كێشه‌یه‌كی ترمان هه‌یه ئه‌ویش بریتی یه له‌وه‌ی كه‌نامیلكه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی لیژنه‌ی پزیشكی یه‌وه به‌ناوی هاوولاَتی یه‌كه‌وه یه چه‌ند مۆڵه‌تێكی تری له‌سه‌ر ڕێك خراوه ئه‌ویش به‌ده‌ست كاری كردنی ناوی سه‌ر نامیلكه‌كه .ئه‌م مامه‌لاَنه‌ش كاریان بۆ ناكرێت.
ز-كۆمه‌ڵێكی تر مۆڵه‌تمان هه‌یه كه‌له‌تۆمارگه‌دا تۆمار كراون و سه‌ره‌تاشیان هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌لاَم پشكنینی پزیشكی سه‌ر نامیلكه‌كانیان نایاساییه‌و ته‌زویره وه‌به‌پێی فه‌رمانێك پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌و كاریان بۆ ناكرێت.
ئه‌م كێشانه هه‌تا ئێستاش هه‌ربه‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و مۆڵه‌تی شۆفێری هیچ كه‌سێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان نه‌داوه ,بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌كاری جدی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هاوولاَتیان ئیتر هێنده چاوه‌ڕێ نه‌بن و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مۆڵه‌تی شۆفێریش ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه .
كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان به‌باشی بزانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی كه‌هه‌یه له‌مۆڵه‌ته‌كانی دوای ڕا
ڕاپه‌ڕیندا.
1-سه‌باره‌ت به‌خاڵی (ا) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان بۆنه‌كرێت له‌كاتی سه‌ردانیاندا مۆڵه‌ته‌كانیان لێ وه‌ربگیرێت كه‌پێشتر هه‌روا كراوه و ئێستاش هه‌روا ده‌كرێت.
2-سه‌باره‌ت به‌خاڵه‌كانی (ب,ج,د,و) له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوولاَتیان ناویان تۆماره له‌تۆمارگه‌كاندا وه‌یان سه‌ره‌تایان هه‌یه به‌ناته‌واوی وه‌ك روون كراوه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت هه‌ركه‌سێ سه‌ردانی كرد نامیلكه‌ی نوێ‌ی بوَڕێك ده‌خرێت و پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بدات و ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌ی تیوری و پراكتیكی ئه‌نجام بدات دوای سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا موَڵه‌تێكی نوێ ی بوَڕیك بخرێت و موَڵه‌ته‌كوَنه‌كه‌ی له‌توَمارگه‌دا پوچه‌ڵ بكرێته‌وه و ئاماژه بدرێت به‌ژماره‌ی موَڵه‌ته‌نوێ كه‌ی هه‌روه‌ها بڕه غرامه‌یه‌ك دیاری بكرێت بوَیان 0
3- سه‌باره‌ت به‌خاڵی [ ز ] ئه‌و هاولاَتیه‌ی موَڵه‌ته‌كه‌ی له‌جوَره‌یه بنرێته‌وه بوَ لیژنه‌ی پزیشكی و پشكنینی نوێ ئه‌نجام بدات و بڕه غرامه‌یه‌ك دیاری بكرێت و له‌هاولاَتیه‌كه وه‌رده‌گیرێت 0
ئاماری چالاكی ساڵی [ 2007 ] به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌تی شۆفێری ناو شار
به‌رواری [ 2/1/2007 ] بۆ [ 31/12/2007 ]
ژ جۆری ئیش ژماره
1. پێدانی نامیلكه‌ی گشتی 988
2. پێدانی نامیلكه‌ی تایبه‌ت 18656
3. پێدانی مۆڵه‌تی گشتی 541
4. پێدانی مۆڵه‌تی‌تایبه‌ت 13988
5. پێدانی مۆڵه‌تی كشتوكاڵی 8 نوێ كردنه‌وه
6. پێدانی مۆڵه‌تی بیناسازی 12 نوێ كردنه‌وه
7. پێدانی مۆڵه‌تی ماتۆڕسكیل ---
8. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گشتی 7375
9. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی تایبه‌ت 2996
10. گۆڕینی مۆڵه‌ت له‌تایبه‌ته‌وه بۆ گشتی 488
11. گۆڕینی مۆڵه‌ت له‌گشتی یه‌وه بۆ تایبه‌ت 139
12. وون بوونی مۆڵه‌تی گشتی 646
13. وون بوونی مۆڵه‌تی تایبه‌ت 881
14. وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی گشتی 7086
15. وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت 3933
16. نامیلكه‌ی نێراو بۆلیژنه‌ی پزیشكی 19764
17. نامیلكه‌ی گه‌ڕێنراوه له‌لیژنه‌ی پزیشكی 19300
18. پێدانی ژنان 2374
19. باجی دروست كراوی تایبه‌ت 24568
20. باجی دروست كراوی گشتی 400
21. تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆری ئه‌نجامدراوه 29282
22. تاقی كردنه‌وه‌ی پراكتیكی ئه‌نجامدراوه 21901
تێبینی
ســـاڵی [ 2007 ] ســه‌رجــه‌م بــــڕی [ 1.095.000.000 ]یه‌ك مـــلیارو نه‌وه‌د و پێنج مـــلێۆن دینار پـــاره‌ی پــــــسوڵه بڕاوه
ژ پــــــله نـــاوی ســــــــیانی شوێنی كار
1 رائـــــــــدی هاتوچۆ ئــاســۆ ابراهیم صالح حسین به‌ڕێوه‌به‌ر
2 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ یاســین محمد صــــالح محمود ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌بردن
3 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ كۆسار صــدیق محمد محمدامین ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
4 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ مــــاكوان مـــحمد حســـــین ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌ت
5 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ جـــــبار محمود ســـــــعید ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
6 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ به‌رهه‌م إبراهیم نصرالله ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌ت
7 ملازمی یه‌كی هاتوچۆ هاشم عبدالله فتاح ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
8 ملازمی هاتوچۆ دڵشاد غریب محمد ئه‌فسه‌ری تیۆری
9 ملازمی هاتوچۆ ئالان عبدالواحید حسین ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
10 ملازمی هاتوچۆ احمد عبدالله احمد ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌بردن
11 ملازمی هاتوچۆ ڕێبین حمه صالح حسن ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
12 ملازمی هاتوچۆ صنعان عبدالجبار سید علی ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
13 ملازمی هاتوچۆ مفید حمید علی ئه‌فسه‌ری پراكتیتكی
14 ملازمی هاتوچۆ ئالان مصگفی مجید ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
15 ملازمی هاتوچۆ ڕێبه‌ر صالح احمد ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
16 ملازمی هاتوچۆ ئاكام علی عمر قادر ئه‌فسه‌ری پراكتیكی
17 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ/1 عبدالغفور خچر رشـید احـمد پسوڵه بڕین
18 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ /1 سه‌نگه‌ر علی ڕه‌شید كریم پسوڵه بڕین
19 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ /4 قادر ره‌زا عزیز رحیم مـلاكـریم شۆفێر
20 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ / 4 احمد غریب قادر محمد شۆفێر
21 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ / 4 یاســـین عزیز احمد عـلی هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆری
22 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ /5 عمر حمه نـــوری توفیق علـــی دروست كردنی باج
23 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ / 5 ساسان وهبی محمود محمد پێدانی نامیلكه
24 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ/ 5 باقی احمد مجید قادر تۆمار
25 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ / 5 احمد صالح محه‌مه‌د تۆمار
26 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /6 همزه عبدالله سلیم محمد له‌به‌ر گرتنه‌وه
27 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ /7 احمد علی حسین قادر پارێزراو
28 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /7 غازی جیهان به‌خش وادی ژووری ئاماده‌كاری پراكتیكی
29 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /7 عگا ستار احمد محمد ووردبینی
30 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /7 نصرالدین عزیز رشید محمد تۆمار
31 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 رۆوفابراهیم سعید ابراهیم دروست كردنی باج
32 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 ئاوات احمد حمه سعید احمد وورد بینی
33 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 مقداد كریم سعید عبدالله ژووری ئاماده‌كاری پراكتیكی
34 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 احمد محمد حمه مراد مارف پسوڵه بڕین
35 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 كاكه‌مین محه‌مه‌د سعید احمد تۆمار
36 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 ابوبكر رحیم ابراهیم ئاماده‌كاری تیۆری دواخراو
37 مفه‌وه‌زی هاتوچۆ/ 8 هێرش علی رسول احمد كۆمپیوته‌ر
38 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 حامد حسن عبدالرۆوف محمد شۆفێر
39 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 كامه‌ران عبدالله رسول پێدانی پێناسی مۆڵوت
40 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 فاروق عوسمان علی هاتوو ڕۆشتوو
41 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ/ 8 سه‌رتیپ فاچل محه‌مه‌د تۆمار
42 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 سوَران عمر ابوبكر پرسگه
43 مفه‌وه‌زی هانوچوَ / 8 علی نامق صابر تۆمار
44 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 عمر كریم سلیم تۆمار
45 مفه‌وه‌زی هانوچوَ / 8 محمد محمد محمد عبدالرحمن تۆمار
46 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 نزار مجید محمد هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆری
47 مفه‌وه‌زی هانوچوَ / 8 ممند محمد سلیم محمد بڕینی پسوڵه
48 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 خالید محمود صوفی حمه امین تۆمار
49 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 فرهاد كریم كوێخا پێدانه‌وه‌ی نامیلكه
50 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 هیوا عمر احمد ئاماده‌كاری تیۆری
51 مفه‌وه‌زی هاتوچوَ /8 دارا عوسمان حمه حسن پسوڵه بڕین
52 ر.ع هاتوچۆ صالح سعید مارف به‌ڕێوه‌بردن
53 ر. ع. هاتوچوَ فرهاد كریم شاكر پارێزراو
54 ر.ع0 هاتوچۆ دلشاد مسته‌فا سلیم محمد پارێزراو
55 ع. هاتوچۆ سه‌ردار محه‌مه‌د رشید نوێ كردنه‌وه‌ی مۆَڵه‌ت
56 ع. هاتوچۆ محه‌مه‌د نوری محه‌مه‌د كۆمپیوته‌ری تۆمار
57 ع. هاتوچۆ رێبوار عوسمان ئه‌حمه‌د شۆفێر
58 ع . هاتوچۆ شان‌و صالح محمود قادر ژوری ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌بردن
59 ع . هاتوچۆ پشتیوان جبار فتاح فه‌ره‌ج ژووری ئاماده‌كاری پراكتیكی
60 ع . هاتوچۆ احمد حمه امین حمه محمد چه‌سپی پێناس
61 ع . هاتوچۆ سعید قادر مسته‌فا حسن تۆماری گشتی
62 ع . هاتوچۆ سۆران حسن احمد مارف به‌ڕێوه‌بردن
63 ع . هاتوچۆ عبدالله علی محمد علی ئاماده‌كاری تیۆری
64 ع.هاتوچۆ ئارام عمر علی شۆفێر
65 ع0 هاتوچۆ شوان عزیز عبدالله عباس شۆفێر
66 ع. هاتوچوَ گارق سعید محی ا‌لدین چایخانه
67 ع . هاتوچۆ ئاریان محمود سعید ژووری ئه‌فسه‌ران
68 ن .ع . هاتوچۆ كامه‌ران عزیز محمد صالح كۆمپیوته‌ری تۆمار
69 ن.ع.هاتوچوَ بهزاد قاسم ره‌مه‌زان رچا نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
70 ع .هاتوچوَ ئارام محمود محمد نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
71 ع.هاتوچوَ هه‌ڵكه‌وت توفیق محمود هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆری