به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاولاَتیان ده‌كات به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه نه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی پێدانی پاسپۆرتی جۆری S چونكه ده‌فته‌ری تایبه‌ت به‌وجۆره له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی نه‌ماوه ، به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌غدا جارێكی تر پاسپۆرتی جۆری S چاپ ناكرێته‌وه . ئه‌وانه‌شی كه‌پاسپۆرتی جۆری S یان هه‌یه ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی سه‌فه‌ركردن به‌كاری بهێنن تا ئه‌و كاته‌ی كه بڕیارێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرتی به‌غداوه تایبه‌ت به‌كارپێكردن به‌و جۆره‌ی پاسپۆرت ده‌رده‌چێت ، ئه‌وانه‌شی پاسپۆتی جۆریS یان هه‌یه‌و به‌سه‌ر چووه ده‌توانن واده‌كه‌ی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی درێژ بكه‌نه‌وه و په‌سه‌ندیش بكرێت ، واته ( تمدید و تصدیق ) ده‌كرێت .