ئۆلۆمپیادی په‌كین 29 یه‌مین ئۆڵۆمپیاده له‌مێژودا ، ئۆلۆمپیادی نوێ كه به (ئۆلۆمپیادی هاوینه) ناوده‌برێت یه‌كه‌مین خولی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بۆ ساڵی 1896 و بیرۆكه و زیندوكردنه‌وه‌ی ئۆلۆمپیادی نوێ بۆ (پیێر فریدی بارۆن دی كۆبیرتان) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشی فه‌ره‌نسییه، یه‌كه‌مین خولی ئۆڵۆمپیاد ڕۆژی 6 تا 15/4/1896 له یۆنان به به‌شداری 14 ولاَت ئه‌نجامدرا كه له‌كۆتاییدا ئه‌مریكا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 20 میدالیا بوو به یه‌كه‌می خوله‌كه .دواتر هه‌موو 4 ساڵ جارێك ئۆڵۆمپیاد به‌رده‌وام بوو، به‌لاَم له ساڵی 1916 دا به‌هۆی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه و له سالاَنی 1940و 1944یش به‌هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌نجام نه‌درا، به‌لاَم دواتر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و تا ئه‌مساڵ كه ده‌بێت به 29 یه‌مین ئۆڵمپیاد له جیهاندا .له‌مێژووی ئۆڵۆمپیادی نوێ‌دا، ئه‌مریكییه‌كان زۆرترین نازناویان به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی ئه‌و 25 ئۆڵۆمپیاده‌ی به‌ڕێوه چووه، 16 جار یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو 6جار زۆرترین مه‌دالیای به‌ده‌ست هێناوه‌و بوه به پاڵه‌وان و ولاَتانی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاش هه‌ریه‌كه جارێك نازناوی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه .له ئۆڵمپیادی ئه‌مساڵدا كه ولاَتی چین میوانداری ده‌كات و به ئۆڵمپیادی په‌كینی 2008 ناسراوه، كه 204 ولاَت به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی (10 هه‌زار و 500) یاریزان له‌كوڕ و كچ له 28 جۆر وه‌رزشدا كێبڕكێ ده‌كه‌ن .ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێكه‌وتی 8/8/2008 ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی په‌كین به ئاماده‌بونی هه‌زاران كه‌س و سه‌رۆكی 80 ولاَت كه له‌نێوانیاندا (جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و كیڤن ڕۆدی سه‌رۆك وه‌زیری ئوستورالیا) له نێویاندا هه‌بوو به‌ڕێوه چوو.له ئۆڵمپیادی په‌كینیشدا كه تاوه‌كو 24 ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، عێراق به 4 یاریزان به‌شداره كه دوانیان له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و دوانه‌كه‌ی دیكه‌شیان له‌یاری سه‌وڵ لێداندا، كێبركێ ده‌كه‌ن .له ئۆڵۆمپیادی ئه‌سینای 2004 یشدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئاستێكی زۆر باشی پێشكه‌ش كردوو به سه‌ركردایه‌تی عه‌دنان حه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ر توانی پله‌ی چواره‌م له‌دوای هه‌ڵبژارده‌كانی (ئه‌رژه‌نتین و پاراگوای و ئیتاڵیا)ه‌و به‌ده‌ست بهێنێت .له ئۆڵمپیادی په‌كیندا 900 مه‌دالیا ته‌رخان كراوه‌و پێشبڕكێكان له 30 یاریگاو دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی كه بۆ ڕكه‌به‌رییه‌كان ته‌رخان كراون، ئه‌نجام ده‌درێن.هاوكات حكومه‌تی ڕوسیا بڕی سه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر وه‌رزشكارێكی ڕووسی داناوه كه مه‌دالیای ئاڵتون به ده‌ست بهێنێت .له‌دوا هه‌واڵیشدا (میخێل ئه‌نجێل مۆراتینۆس)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا پێش بینی ئه‌وه‌ی كرد كه وه‌رزشكارانی ولاَته‌كه‌ی له ئۆڵۆمپیادی په‌كیندا، 24 مه‌دالیا به‌ده‌ست بهێنێت .