أ- بیری ڕووكه‌ش (سه‌ر زه‌وی): ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه به ده‌ست هه‌ڵده‌كه‌ندرێن یان به ئامێرێكی بیر هه‌ڵكه‌ندن و قوڵییه‌كانیان له نێوان (0-50)م دایه.
ب- بیری قووڵ: ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه به قوڵی زیاتر له (50) م به هۆی ترومپاوه هه‌ڵده‌كه‌ندرێن و ئاوه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنرێت.
ت- بیری هه‌ڵقولاَو (بیری ئیرتیوازی): ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌قوڵێت و پێویست به ترومپا ناكات.
پ- بیری گشتی: ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان بۆ پرۆژه گشتییه‌كان هه‌ڵده‌كه‌ندرێن به‌مه‌به‌ستی سوودی گشتی بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له گونده‌كان و سنووری شاره‌وانییه‌كان.
ج- بیری كه‌رتی تایبه‌ت: ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه‌له‌سه‌ر داوای هاولاَتی هه‌ڵده‌كه‌ندرێت بۆ سوودی تایبه‌ت.
ح- بیری سه‌ركه‌وتوو: ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رهه‌م و جۆری ئاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌ی و پێوه‌ره زانستی و ستانده‌ره‌كاندا بگونجێت.
خ- بیری سه‌رنه‌كه‌وتوو: ئه‌و بیرانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رهه‌م و جۆری ئاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌ی و پێوه‌ره زانستی و ستانده‌ره‌كاندا ناگونجێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی
• ته‌له‌فۆنی ڕه‌سمیی فه‌رمانگه :- 4267 318 یان 1639 318
• ناونیشانی فه‌رمانگه:- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی / سلێمانی / ناوچه‌ی پیشه‌سازی
• ئیمێڵ :- awyzherzawy1968@hotmail.com