كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كارگێڕی گشتی
لیژنەى کارگێرى دەست بە سازکردنى کۆبوونەوە ئاساییەکانى خۆى دەکاتەوە
جێبەجێ کردنى چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە جوانکردنى شارى سلێمانى و قەزاو ناحییەکان
لیژنەى کارگێرى تاوتوێى رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشیی کۆلێرا دەکات
لیژنەى کارگێریی گشتى پارێزگا، گواستنەوەى کۆنترۆڵى کارەباى مەرکەزى بۆ هەولێر رەتدەکاتەوە
به‌دروشمی (گه‌لاوێژ سه‌كۆی هاوبه‌شی كلتوره جیاوازه‌كانه) و به‌چاودێری سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركوماری عێراقی فیدراڵ، رۆژی پێنجشه‌ممه 20/11/2008، دوانزه‌یه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ست به چالاكییه‌كانی ده‌كات.بریاره له فیستیڤاڵی گه‌لاوێژدا ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و نووسه‌رانی كورستانیانی رۆژهه‌ڵات و باشور و رۆژئاوا و عه‌ره‌ب و توركمان و فارس به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا بكه‌ن و تێیدا چه‌ندین كتێبی چیرۆك و لێكۆڵینه‌وهو شیعر به‌زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بڵاوده‌كرێته‌وه، له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵیشدا چیرۆكه‌كان ناخوێندرێنه‌وه، به‌ڵكو به‌چاپكراوی دابه‌شده‌كرێت و دواتر ره‌خنه‌گران گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.له یه‌كه‌م رۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌شدا پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب كه نزیكه‌ی 6000 ناونیشان به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی له‌خۆی ده‌گرێت و پێشانگایه‌كی فۆتۆ ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتوانیش هه‌روه‌كو پێشتر راگه‌یه‌نرابوو 3 ملیۆن دینار بۆ پله‌ی یه‌كه‌م و 2 ملیۆن دینار بۆ پله‌ی دووه‌م و 1 ملیۆن دینار بۆ پله‌ی سێیه‌م.