كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كارگێڕی گشتی
لیژنەى کارگێرى دەست بە سازکردنى کۆبوونەوە ئاساییەکانى خۆى دەکاتەوە
جێبەجێ کردنى چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە جوانکردنى شارى سلێمانى و قەزاو ناحییەکان
لیژنەى کارگێرى تاوتوێى رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشیی کۆلێرا دەکات
لیژنەى کارگێریی گشتى پارێزگا، گواستنەوەى کۆنترۆڵى کارەباى مەرکەزى بۆ هەولێر رەتدەکاتەوە
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاودێریی و دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك له پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی‌دا ئیمزا ده‌كات.له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق باسی له‌وه كردووه كه به‌نیازه چه‌ند به‌نداوێك له دۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك دروست بكات بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو و سوود وه‌رگرتن لێی بۆ بواری مرۆیی و كه‌رتی كشتوكاڵ، راشیگه‌یاندووه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاری له وه‌زاره‌ت چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی و نووسینگه‌ی ئه‌ندازیاریدا ئیمزاكردووه بۆ راوێژكاریی تایبه‌ت به دروستكردنی به‌نداو و پرۆژه‌ی ئاودێری له هه‌رێمی كوردستاندا.به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاشكراشی كردووه كه یه‌كێك له‌و به‌نداوانه له دروستكردنی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌كی گه‌شتوگوزارییه له ناوچه‌ی هه‌واری شاری سلێمانی و به‌نداوی بێستانه و داره ره‌ش له شاری هه‌ولێر و به‌نداوی (دیزی)ه له شاری دهۆك.